نەیب بوکیلی
نەیب بوکیلی | |
---|---|
46th سەرۆکی ئێلسالڤادۆر | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست 1 June 2019 | |
جێگری سەرۆک | Félix Ulloa |
پێشینە | Salvador Sánchez Cerén |
Mayor of San Salvador | |
لە پۆستدا بووە 1 May 2015 – 30 April 2018 | |
پێشینە | Norman Quijano |
پاشینە | Ernesto Muyshondt |
Mayor of Nuevo Cuscatlán | |
لە پۆستدا بووە 1 May 2012 – 30 April 2015 | |
پێشینە | Álvaro Rodríguez |
پاشینە | Michelle Sol |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | Nayib Armando Bukele Ortez ٢٤ی تەممووزی ١٩٨١ سان سەلڤادۆر, ئێلسالڤادۆر |
پارتی سیاسی | هزری نوێ |
لایەنگیری سیاسی تر |
Nuevas Ideas (2018–present) GANA (2018–present) CD (2018) FMLN (2012–2017) |
ھاوسەر(ەکان) | Gabriela Rodriguez (ھاوسەرگیری ٢٠١٤) |
منداڵ(ەکان) | لەیلا بوکیلی |
واژوو |
نەیب بوکیلی (بە ئیسپانی: Nayib Bukele؛ لەدایکبووی ٢٤ی تەممووزی ١٩٨١) سیاسەتمەدار و بازرگانێکی ئێلسالڤادۆریە. لە ٣ شوباتی ٢٠١٩ بەسەرۆکی ئێلسالڤادۆر ھەڵبژێردرا. بەیەکەم سەرۆک دادەنرێت کە لەدەرەوەی دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی ئێلسالڤادۆر توانیویەتی لە ھەڵبژاردنەکان بباتەوە.
ژیاننامە
[دەستکاری]نەیب بوکیلی لە ٢٤ یۆلیۆی ١٩٨١ لەدایک بووە، دایکی ناوی ئۆلگا ئۆرتێزە و پەیرەوی ئاینی مەسیحی دەکات بەڵام باوکی ئەرماندۆ بوکیلی کەسێکی جولەکە بوو. ژیانی ھاوژینی ئەنجامدا لەگەڵ گابرێلا ڕۆدریگیز کە پزیشکێکی دەروونی جولەکە یە.
لەبەر ئەوەی باوکی بازرگانێکی لێھاتوو بوو ئەویش لەتەمەنی ھەژدەساڵی توانیویەتی ھاوبەشگایەکی تایبەت بەخۆی بکاتەوە،[١] ئێستا خاوەندارییەتی ھاوبەشگای یاماھای ئێلسالڤادۆری دەکات. ھەروەھا سەرۆک و بەرێوەبەری ھاوبەشگای ئۆپێرمتە.
لە ساڵی ٢٠١٢ خۆی بۆ شارەوانی نویڤۆ کۆسکتلان ھەڵبژارد و توانی ٤٩٫٧٪ی دەنگەکان بەدەست بێنێت. ھەروەھا بۆ شارەوانی سان ئێلسالڤادۆر (٢٠١٥) خۆی ھەڵبژارد کە توانی ٥٠٫٣٪ دەنگەکان بەدەست بێنێت.
بوکیلی لە سیاسەتمەدارە گەنجە بەناوبانگەکانە لەگەڵ ئەوەی جێی ڕەخنەی زۆر لایەنە بەوەی بۆچوونی سیاسی کەمە و ناشارەزایە. باوەڕی بە فرە ڕەگەزی و ئاینی ھەیە؛ وا خۆی نیشان دەدات کە پەیرەوی ھیچ ئاینێکی دیاریکراو ناکات بەڵام باوەڕی بەخوا ھەیە و ڕێزی ھەموو ئاینە جیاوازەکان دەگرێت. لە چاوپێکەوتنێکی ٢٠١٥ دەڵێ :(من کەسێک نیم کەباوەڕی زۆرم بە پیرۆزی ئاینییەکان بێت، لەگەڵ ئەمەشدا، باوەڕم بەخوا ھەیە، باوەڕم بەو وشانە ھەیە کە لە پەرتوکی پیرۆز ھاتوون، و من باوەرم وایە خوا ھیچ کەسێک ڕەت ناکاتەوە بەھۆی جیاوازی ڕێچکەی ئاینی ".
سەردان بۆ ئیسرائیل
[دەستکاری]لە فەبرایەری ٢٠١٨ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیسرائیل، ئەمەش لەسەر ڕاسپاردەی یەکێتی شارەوانییەکانی ئیسرائیل، لە سەردانەکەی چاوی کەوت بە گەلێک لە سەرۆک شارەوانییەکان، ھەروەھا لەشاری ئۆرشەلیم لەلای دیواری ڕۆژاوا پەرستش و پاڕانەوەی کرد و سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی جولەکەی کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «El FMLN abre la puerta grande a Nayib Bukele». 20 August 2014. لە 26 July 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «نجيب أبو كيلة»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەیب بوکیلی تێدایە. |