نەخشەی کەشوھەوای کراوە
پەڕگە:OpenWeather-Logo.jpg | |
دامەزرا | ٢٠١٢ |
---|---|
دامەزرێنەر | دێن ئوکلۆڤ، ئۆلگا ئوکلۆڤا |
بارەگا | لەندەن، شانشینی یەکگرتوو |
بەردەستە لە | جیھان |
خاوەن | OpenWeather Ltd. |
وێبگە | openweathermap |
نەخشەی کەشوھەوای کراوە بریتیە لە خزمەتگوزارییەکی کەشناسی سەرھێڵ، کە لەلایەن OpenWeather Ltd خاوەنداری دەکرێ و ھەڵدەستێ بە پێدانی زانیاری کەشوھەوا بۆ جیھان لەڕێی داتای ناوبەستی بەرنامەسازی بۆ زانینی ڕەوشی ھەنووکەیی و پێشبینییەکانی ڕۆژانی داھاتوو، لەگەڵ زانیاری کەشی مێژوویی بۆ ھەر شوێنێکی جوگرافی کە داتاکەی بەردەست بێت لە ڕاژەکانی وێبسایتەکەدا، کۆمپانیاکە خولەک بە خولەک زانیاری دابارینی ناوچەیی پێشکەش دەکات بەپێی پێشبینییەکان بۆ ھەر شوێنێک کە بتەوێ، ھەروەھا بڵاوکردنەوەی زانیاری ڕەوشی ھەوا بۆ فڕۆکەخانە و وەرگرەکانی مانگە دەستکردەکان لەسەر زەوی.
کۆمپانیاکە بەنزیکەیی خاوەنی ٢ ملیۆن بەکارھێنەری بەردەوامە بۆ وەرگرتنی زانیاری کەشوھەوا لەلایەن چەندین پرۆگرامساز و کۆمپانیای جیاوازەوە بەکاردێت.[١]
لە ساڵی ٢٠١٥ دا کۆمپانیای گۆگڵ OpenWeatherMap ھەڵبژارد وەک وەرگری داتای کەش و ھەوا و زیادیکرد بۆ سکریپتی گۆگڵ ئاد کە خزمەتگوزاری ڕیکلامیی دەکات لەسەر بنەمای بارودۆخی کەشوھەوای ناوخۆ وەک پلەی گەرمی، شێ و ھەوری، ھەر لە ھەمان ساڵدا گۆگڵ فێرکاری بڵاوکردەوە لەسەر چۆنیەتی بەکارھێنانی داتای OpenWeatherMap بۆ پیشاندانی دۆخی کەش و ھەوا لەسەر نەخشەکانی گۆگڵ.[٢]
لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆمپانیای سامسۆنگ خزمەتگوزارییەکانی OpenWeatherMap بەردەستکرد لە ستۆدیۆکانی کاتژمێرە زیرکەکانی Galaxy Watch وەک سەرچاوەی داتای کەش و ھەوا.[٣]
لە ساڵی ٢٠٢٠ دا کۆمپانیاکە بەرنامەی تایبەتی خۆی بۆ ھەردوو سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاوکردەوە.
ھاوشێوەکان
[دەستکاری]- ئەکواوێدەر
- کلیماسێڵ
- DarkSky (داتا گشتییەکانی ڕاگیران پاش کڕینەوەی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]
- ^ «Partners and solutions - OpenWeatherMap». openweathermap.org. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Google Maps for Work» (PDF). GitHub. Google. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Weather». Samsung developers. Samsung. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەخشەی کەشوھەوای کراوە تێدایە. |