نەخشەی کەشوھەوای کراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی کەشوھەوای کراوە
دامەزرا٢٠١٢
دامەزرێنەردێن ئوکلۆڤ، ئۆلگا ئوکلۆڤا
بارەگالەندەن، شانشینی یەکگرتوو
بەردەستە لە
جیھان
خاوەنOpenWeather Ltd.
وێبگەopenweathermap.org

نەخشەی کەشوھەوای کراوە بریتیە لە خزمەتگوزارییەکی کەشناسی سەرھێڵ، کە لەلایەن OpenWeather Ltd خاوەنداری دەکرێ و ھەڵدەستێ بە پێدانی زانیاری کەش‌و‌ھەوا بۆ جیھان لەڕێی داتای ناوبەستی بەرنامەسازی بۆ زانینی ڕەوشی ھەنووکەیی و پێشبینییەکانی ڕۆژانی داھاتوو، لەگەڵ زانیاری کەشی مێژوویی بۆ ھەر شوێنێکی جوگرافی کە داتاکەی بەردەست بێت لە ڕاژەکانی وێبسایتەکەدا، کۆمپانیاکە خولەک بە خولەک زانیاری دابارینی ناوچەیی پێشکەش دەکات بەپێی پێشبینییەکان بۆ ھەر شوێنێک کە بتەوێ، ھەروەھا بڵاوکردنەوەی زانیاری ڕەوشی ھەوا بۆ فڕۆکەخانە و وەرگرەکانی مانگە دەستکردەکان لەسەر زەوی.

کۆمپانیاکە بەنزیکەیی خاوەنی ٢ ملیۆن بەکارھێنەری بەردەوامە بۆ وەرگرتنی زانیاری کەش‌و‌ھەوا لەلایەن چەندین پرۆگرامساز و کۆمپانیای جیاوازەوە بەکاردێت.[١]

لە ساڵی ٢٠١٥ دا کۆمپانیای گۆگڵ OpenWeatherMap ھەڵبژارد وەک وەرگری داتای کەش و ھەوا و زیادیکرد بۆ سکریپتی گۆگڵ ئاد کە خزمەتگوزاری ڕیکلامیی دەکات لەسەر بنەمای بارودۆخی کەشوھەوای ناوخۆ وەک پلەی گەرمی، شێ و ھەوری، ھەر لە ھەمان ساڵدا گۆگڵ فێرکاری بڵاوکردەوە لەسەر چۆنیەتی بەکارھێنانی داتای OpenWeatherMap بۆ پیشاندانی دۆخی کەش و ھەوا لەسەر نەخشەکانی گۆگڵ.[٢]

لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆمپانیای سامسۆنگ خزمەتگوزارییەکانی OpenWeatherMap بەردەستکرد لە ستۆدیۆکانی کاتژمێرە زیرکەکانی Galaxy Watch وەک سەرچاوەی داتای کەش و ھەوا.[٣]

لە ساڵی ٢٠٢٠ دا کۆمپانیاکە بەرنامەی تایبەتی خۆی بۆ ھەردوو سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاوکردەوە.

ھاوشێوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

 

  1. ^ "Partners and solutions - OpenWeatherMap". openweathermap.org. Retrieved 2020-04-06.
  2. ^ "Google Maps for Work" (PDF). GitHub. Google. Retrieved 5 March 2021.
  3. ^ "Weather". Samsung developers. Samsung. Retrieved 5 March 2021.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]