ناوچەی کەلووەکان
بازنەی کەلووەکان یان ناوچەی کەلووەکان بریتییە لە ناوچەیەک لە ئاسماندا بە دووری ٩ پلە باکوور و ٩ پلە باشوور بەدەوری ڕێڕەوی خۆر کە تیایدا لەڕێگەی ئاسمانەوە دەجوڵێت و گۆی ئاسمان دەبڕێت، وا بیری لێ دەکرایەوە کە قەبارەکەی بێکۆتایی بێت، و خولگەی ساڵانەی ڕواڵەتی خۆر لەسەر گۆی ئاسمانی پێی دەوترێت بازنەی مانگگیران و بەپێی ئاستی خولگەی زەوی پێناسە دەکرێت.
خۆر و ھەموو ھەسارەکان لە بەشێکی تەسکی گۆی ئاسمانیدا دەجوڵێن کە دابەشی دەکات بۆ دوو بەش، و ئەو دوانزە ئەستێرەیەش کە لەناو ئەم بەشەدا ھەڵکەوتوون پێیان دەوترێت «کەلووی ئاسمانی»، ھەروەھا ئەو ڕووبەرەی کە ١٢ کەلووی ئاسمانی دایپۆشیوە پێی دەوترێت بازنەی کەلووەکان.[١]
بازنەی دوازدە کەلووەکە
[دەستکاری]لە ڕابردوودا بازنەی کەلووەکان بەسەر ١٢ بەشدا دابەش دەکرا و بەم شێوەیە پێی دەگوترا بازنەی ئاژەڵان: بەرخ، گا، جمک، قرژاڵ، شێر، ھۆشە، تەرازوو، دووپشک، کەوان، گیسک، دۆڵچە، نەھەنگ. ھەسارەی ئۆفیوکوس کە لە ناوچەی کەلووەکاندایە، سەر بە بازنەی ئاژەڵان نییە و کەلووی کەوان پێیدا تێدەپەڕێت. کەلوو لە ئەستێرەناسیدا ناوچەیەکە نزیکەی ٣٠° لە پشتێنەی بازنەی ئاژەڵەکانەوە دوورە، کە کەلووەکانی پێشووی تێدا ڕێکخراوە و کەلووە جیاوازەکانیش ھێمای تایبەتیان ھەیە.[٢]
کەلووەکانی چەرخی ناوچەی کەلووەکان:
- کەلووی بەرخ
- کەلووی گا
- کەلووی جمک / جمکە
- کەلووی قرژاڵ / قڕژانگ
- کەلووی شێر
- کەلووی ھۆشە / گوڵەگەنم
- کەلووی تەرازوو
- کەلووی دووپشک
- کەلووی کەوان
- کەلووی گسک
- کەلووی دۆڵچە
- کەلووی نەھەنگ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://www.liveabout.com/astrology-basics-4688171
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی ئەستێرەناسی
- دەروازەی زانست
- دەروازەی یۆنان
- دەروازەی ماتماتیک
- دەروازەی گەردوون
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Zodiac تێدایە. |