لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مید وێست (بە ئینگلیزی: Mid West) یەکیکە لە (٩)نۆ هەرێمەکەی ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوا لە وڵاتی ئوسترالیا، پانتایی ئەم ویلایەتە ٤٧٢،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. بەربلاوی گەلهە لەم ویلایەتە زۆر جیاوازە، لە بەشەکانی ڕۆژاوا و نزیک دەریا ، بە هۆی کاری زۆری ڕاوەماسی و کشت و کاڵ چڕی دانیشتوان زۆرە، بەلام لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی دا بە هۆی ناوچەی بیابانی و گەرم و وشک بوونی کەش و هەواکە دانیشتوانیكی کەم بوونیان هەیە کە زۆرتر خەریکی دەرهێنانیکانزاکانی زێڕ و نیکڵن. بە پێی سەرژمێری ٢٠١٠ی ئوسترالیا، دانیشتوانی ناوچەکە بریتین لە ٥٥،٠٠٠ کەس، شاری جێراڵدتن پڕدانیشتوو ترین شاری هەرێمەکەیە.