پیل (ئوسترالیای ڕۆژاوا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەرێمی پیل لە ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوا.

پیل (بە ئینگلیزی: Peel) یەکیکە لە (٩)نۆ هەرێمەکەی ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوا لە وڵاتی ئوسترالیا. ئەم هەرێمە لە کەنارەکانی ڕۆژاوا و لە ٧٥ کیلۆمەتری باشووری پێرس ناوەندی ویلایەتەکە دا هەڵکەوتووە.

پانتایی ئەم هەرێمە بریتیە لە ٦،٦٤٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە و دانیشتوانەکە ٨٨،٠٠٠ کەسە و دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەی لە شاری مێندیۆرا دا دەژین. ئەم هەرێمە خاوەنی عەمباری گەورەی ژێرزەمینی بۆکسایتە کە دەرهێنانی بۆتە پیشەی هاوڵاتیانی ناوچەکە. لەگەڵ دەرهێنانی زێڕ و فافۆن و هەروەها کشت و کاڵ و پیشەکانی تر بە پێی گرینگی ڕێگای داهاتی خەڵکەکەن. پێش نیشتەجێبوونی ئەورووپیەکان لە ١٨٢٩ دا خۆجێییەکانی ئوسترالیا، نیشتەجێی ئەم ناوچەیە بوون.

ناوی هەرێمەکە لە ناوی تووماس پیل وەرگیراوە کە یەکەم کۆڵۆنی لە هەرێمەکەو لە تەنیشت ڕووباری سوان دا بنیاد نا.



سەرچاوە[دەستکاری]