بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆبی دیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆبی دیک  
نووسەر(کان)ھێرمێن مێلڤێل
زمانئینگلیزی
جۆر(کان)ڕۆمان، ڕۆمانی سەرکێشی

مۆبی دیک (بە ئینگلیزی: Moby Dick) ڕۆمانێکە لە بەرھەمەکانی ڕۆماننووسی ئەمریکی ھێرمێن مێلڤێل، لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٥١ چاپ و بڵاوکرایەوە. چیڕۆکەکەی لەبارەی سەرکێشی نێوان مرۆڤ و نەھەنگێکە بە ناوی مۆبی دیک (Moby Dick) کە ڕوبەڕوبونەوەیەکی مرۆڤ نیشان دەدات بەرامبەر ئەو ژینگەیەی کە لە نێویدا دەژیت، کە بەرجەستەی پڕۆژەیەکی ئەمریکی دەکات بۆ ڕووبەڕوبونەوەی کار و خۆسەپاندنی بەسەر جیھان لە نێوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم وەک ئیمپراتۆرییەتیی جیھان و (ئیمپریالی ئەمێریکی) بەھێز و توانا.[١][٢][٣]

شوێنی لە وێژەی جیھان

[دەستکاری]

ئەم ڕۆمانە پێگەیەکی زۆر بەرزی لەنێوان وێژەی کلاسیکیی جیھانیدا گرتووە. جگە لە ڕووە داستانییەکەی لەبارەی سەرکێشی نێوان مرۆڤ و نەھەنگ، بەرجەستەی خودی کەسایەتیی نووسەرەکە دەکات کە تەواوی ژیانی لە خاڵێکی گومرگی بە فیڕۆ دەدات و لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەم بەبێ ناوبانگی سەردەنێتەوە.[٤] دوای ٦٠ ساڵ لە چاپکردنی ئەم کتێبە کە ھیچ بەرھەمێکی ھاوشانی لە چاپنەدرا لە ١٩٠٧ زنجیرەیەک لە ڕۆمانە داستانەکانی (ئێڤری مان لایبراری) بەناوبانگ دەرچوون. ئەم ڕۆمانە مەزنە بەبێ بەھا مایەوە تا بیستەکانی سەدەی ڕابردوو کاتێک لێکۆڵەرانی زانکۆ و ڕەخنەگرانی وێژەیی ھەستان بە نووسین و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم بەرھەمە ناوازەیە کە لە سەدەی نۆزدەیەم نوسراوەتەوە، و کردیان بە یەکێک لە شاکارە بەرزە جیھانییەکان.[٥][٦][٧]

ئەکتەری بەناوبانگ (گریگۆری بیک) ھەستا بە گێڕانی ڕۆڵێک لە فیلمێکی سینەمایی بەناوی Moby Dick کە ڕۆڵی کەسایەتییەکی دەبینی بەناوی «ئاخاب» کە کەسێکی سەرگەردان بووە بەدوای مۆبی دیک و دیتنی. ئەم فیلمە خاوەنی چەندین خەڵاتی سینەمایییە.

دووبارە لە ئینگلتەرا لە ٢٠١٥ ھەمان ڕۆمان کرایەوە فیلم لەژێر ناوی: لەنێو دڵی دەریا (In the heart of the sea)، لە دەرھێنانی ڕۆن ھاوارد و بەرھەمھێنانی ئەماندا سیلڤەر، ڕیک جاڤا و چارڵز لیڤت و پاڵەوانیی کریس ھێمسوۆرت، بێنیامین وەیکەر، جۆردی مۆڵا و ویلیان مێرڤی. فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە ٢ی کانوونی یەکەم ٢٠١٥ پەخش کرا لە ئینگلتەرا.[٨][٩]

وێنەیەک لە ڕۆمانەکە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Moby-Dick: Study Guide». SparkNotes (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Moby Dick | Summary, Characters, Author, Importance, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ Magazine، Smithsonian. «The True-Life Horror That Inspired 'Moby-Dick'». Smithsonian Magazine (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Subversive, queer and terrifyingly relevant: six reasons why Moby-Dick is the novel for our times | Fiction | The Guardian». amp-theguardian-com.cdn.ampproject.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «Moby Dick - Literary Works | Ultius». www.ultius.com. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ «Check out the original 1851 reviews of Moby-Dick». Literary Hub (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ Herman Melville: Moby-Dick (Icon Reader's Guides to Essential Criticism) by Nick Selby (بە ئینگلیزی).
  8. ^ «Book Review: "Moby-Dick" by Herman Melville – MuggleNet Book Trolley». blog.mugglenet.com. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. ^ «In The Heart of the Sea». The RigsBlog (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.