مۆبی دیک
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مۆبی دیک | |
---|---|
![]() | |
نووسەر(کان) | ھێرمێن مێلڤێل |
زمان | ئینگلیزی |
جۆر(کان) | ڕۆمان، ڕۆمانی سەرکێشی |
مۆبی دیک (بە ئینگلیزی: Moby Dick) ڕۆمانێکە لە بەرھەمەکانی ڕۆماننووسی ئەمریکی ھێرمێن مێلڤێل، لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٥١ چاپ و بڵاوکرایەوە. چیڕۆکەکەی لەبارەی سەرکێشی نێوان مرۆڤ و نەھەنگێکە بە ناوی (Moby Dick) کە ڕوبەڕوبونەوەیەکی مرۆڤ نیشان دەدات بەرامبەر ئەو ژینگەیەی کە لە نێویدا دەژیت، کە بەرجەستەی پڕۆژەیەکی ئەمێریکی دەکات بۆ ڕووبەڕوبونەوەی کار و خۆسەپاندنی بەسەر جیھان لە نێوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم وەک ئیمپراتۆرییەتیی جیھان و (ئیمپریالی ئەمێریکی) بەھێز و توانا.
شوێنی لە وێژەی جیھان[دەستکاری]
ئەم ڕۆمانە پێگەیەکی زۆر بەرزی لەنێوان وێژەی کلاسیکیی جیھانیدا گرتووە. جگە لە ڕووە داستانییەکەی لەبارەی سەرکێشی نێوان مرۆڤ و نەھەنگ، بەرجەستەی خودی کەسایەتیی نووسەرەکە دەکات کە تەواوی ژیانی لە خاڵێکی گومرگی بەفیڕۆدەدات و لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەم بەبێ ناوبانگی سەردەنێتەوە. دوای ٦٠ ساڵ لە چاپکردنی ئەم کتێبە کە ھیچ بەرھەمێکی ھاوشانی لە چاپنەدرا لە ١٩٠٧ زنجیرەیەک لە ڕۆمانە داستانەکانی (ئێڤری مان لایبراری) بەناوبانگ دەرچوون. ئەم ڕۆمانە مەزنە بەبێ بەھا مایەوە تا بیستەکانی سەدەی ڕابردوو کاتێک لێکۆڵەرانی زانکۆ و ڕەخنەگرانی وێژەیی ھەستان بە نووسین و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم بەرھەمە ناوازەیە کە لە سەدەی نۆزدەیەم نوسراوەتەوە، و کردیان بە یەکێک لە شاکارە بەرزە جیھانییەکان.
ئەکتەری بەناوبانگ (گریگۆری بیک)ھەستا بە گێڕانی ڕۆلێک لە فیلمێکی سینەمایی بەناوی Moby Dick کە ڕۆڵی کەسایەتییەکی دەبینی بەناوی «ئاخاب» کە کەسێکی سەرگەردان بووە بەدوای مۆبی دیک و دیتنی. ئەم فیلمە خاوەنی چەندین خەڵاتی سینەمایییە.
دووبارە لە ئینگڵتەرا لە ٢٠١٥ ھەمان ڕۆمان کرایەوە فیلم لەژێر ناوی لەنێو دڵی دەریا (in the heart of the sea)، لە دەرھێنانی ڕۆن ھاوارد و بەرھەمھێنانی ئەماندا سیلڤەر، ڕیک جاڤا و چارڵز لیڤیت و پاڵەوانیی کڕیس ھیمسۆرت، بنژامین وەکەر، جۆڕدی مۆڵا و یلیان مێرڤی. فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە ٢ی کانوونی یەکەم ٢٠١٥ پەخش کرا لە ئینگلتەرا.
وێنەیەک لە ڕۆمانەکە[دەستکاری]
-
وێنەی مۆبی دیک کە بەرجەستەی چیرۆکی ناو ڕۆمانەکە دەکات لە چاپەکانی یەکەمین ١٨٩٢.
-
وێنەی مۆبی دیک کە بەرجەستەی چیرۆکی ناو ڕۆمانەکە دەکات لە چاپەکانی یەکەمین ١٩٠٢.