ھێرمێن مێلڤێل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ھێرمێن مێلڤێل
وێنە دەستکردی ھێڕمان مەلڤێل لەساڵی ١٨٧٠
لەدایکبوون ھێڕمان مەلڤێل
(١٨١٩-0٨-0١) ١ی ئابی ١٨١٩
نیویۆرک, نیویۆرک, ئەمریکا
مردن ٢٨ی ئەیلوولی ١٨٩١(١٨٩١-09-٢٨) (٧٢ ساڵ ژیاوە)
نیۆرک سیتی، نیویۆرک، ئەمەریکا
پیشە ڕۆماننووس، نووسەری کورتە چیڕۆک، مامۆستا,دەریاوان، وانەبێژ,شاعیر، customs inspector
چەشن گەشتیاری، Captivity narrative، چیڕۆکی دەریایی، Gothic Romanticism, Allegory, Tall tale
بزووتنەوەى ئەدەبى ڕۆمانسیزم
ھاوسەر(ەکان) ئیلیزابێت ناپ شۆ
منداڵەکان
  • مالکۆلم (١٨٤٩–١٨٦٧)
  • ستانویکس (١٨٥١–١٨٨٦)
  • ئیلیزابێت (١٨٥٣–١٩٠٨)
  • فرانسیس (١٨٥٥–١٩٣٨)

واژوو

هێرمێن مێلڤێل (١٨١٩-١٨٩١) (بە ئینگلیزی: Herman Melville) لە ساڵی ١٨١٩ لە نیویۆرک لەدایکبووە. بە یەکێک دیارترین ڕۆماننووسەکانی ئەمەریکا دادەنرێت. کە ڕۆمانی مۆبی دیکی نووسیووە، کە یەکێکە لە ڕۆمانە ناودارەکانی جیھان. بەناوبانگی بۆ ئەم ڕۆمانە دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەوەی بەرھەمەکانی تریشی لە ئاستێکی زۆر بەرزی وێژەیی دان. کە بابەتی سەرکێشی و ڕاستەقینە و خەیاڵی تێک ھەڵکێشاوە. بە شێوەیەکیسەرنجڕاکێش بەرھەمەکانی نووسیووەتەوە. بەرھەمەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خودی خۆیەتی بە شێوەیەکی فەلسەفی.

ژیان[دەستکاری]

سەرەتای ژیانی خێزانی زۆرناخۆش دەبێت. بەڵام کاتێک باوکی لە ١٨٣٢ کۆچی دوایی دەکات و دایکیشی بۆ کێڵگەی ناسیاوێکی دووری دەخاتەوە ژیانی خۆشی دەست پێدەکات.

گەنجێکی خوێنگەرم و بەھرەدار بوو لە گەلێک بواری جیاواز. بەڵام خۆشەویستی بۆ دەریا گشت ئەم بوارانە دەسڕێتەوە. ھەر بۆیە لە ١٨٤١ پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەیەک لە دەریاوانی کاتێک دەیانەوێت بەرەو دەریاکانی باشوور بڕۆن. بەڵام بەھۆی خراپیی ھەڵسوکەوتی کاپتنەکە لەگەڵ ھاوڕێیەکی ناچاردەبن ڕابکەن کاتێک دەگەنە بەندەری مارکیساس. پاشان دەکەونە ژێردەستی خێڵەکانی پۆلیزی کە خێڵێکی مرۆڤخۆر بوون. بۆ ماوەی چوار مانگ لە ژێردەستیان دەمێننەوە تا کەشتییەکی ڕاویی ئوستراڵی دێت و ڕزگاریان دەکەن. لەسەر پشتی ئەم کەشتییە فێری ڕاوی نەھەنگ دەبێت. لە ١٨٤٧ پەیوەندی بە خزمەتی دەریاوانی ئەمەریکی دەکات. لە ھەمان ساڵ خاتوو ئەلیزابێت شاو دەناسێت و ھاوسەرگیری دەکەن. جمکێکی کوڕیان دەبێت بەڵام ھەر بە بچووکی گیان لەدەست دەدەن. پاشان جمکێکی کچیان دەبێت و کۆچ دەکەن بۆ ئینگلتەرا و لە بێتسڤێڵد دەمینێتەوە و ڕۆمانە بەناوبانگەکەی مۆبی دیک دەنووسێت. بەڵام کاتێک دەستنووسەکە دەنێرێتە چاپخانە چاپخانەکە گڕ دەگرێت و تەواوی پەرتووکەکانی ناوی لەنەودەچن بە بەرھەمەکەی ئەویشەوە. بۆیە ناچار دەبێت جارێکی تر بینووسێتەوە.

گرنگترین کارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]