بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مایەسیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مایەسیری بریتییە لە ھەوکردن و ئەستووربوونی خوێنھێنەرە لە دەرچەی پیسایی یاخود خوارەوەی کۆم. لەوایەنە پەیوەندی ھەبێت بە زەختکردن (پەستان کردن) لەکاتی پیساییکردن یاخود زیادبوونی پەستان لەسەر خوێنھێنەرەکان لەکاتی دووگیانی، ھەروەھا لە کاتی تریشدا.[١][٢] ھەندێک جار بابەتێکی ڕووشکێنە، خەڵکی ھەست بە شەرمەرزاربوون دەکەن لە کاتی باسکردن. مایسیری یەکێک لە باوترین نەخۆشییەکان، نیوەی خەڵکی دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی کێشەی خوران و ناڕەحەتی و خوێنبەربوونیان دەبێت کە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەیە. بەشێک لە خەڵکی تووشی ھەستکردن بە شەرمەزاری دەبن کاتێک تووشی مایەسیری دەبن،[٣] بەڵام دەتوانن ڕزگاریان ببێت لە نیشانە بێزارکەرەکانی ئەم نەخۆشییە لە ڕێگایی چارەسەری لە ماڵەوە.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە

[دەستکاری]

نیشانەکانی بریتین لە:

  • خوێنبەربوونێکی بێ ئازار لەکاتی دەرچوونی پیسایی.
  • خوران و زوورانەوە لەدەوروبەری دەرچەی پیسایی.
  • ئازار و ناڕەحەتی.
  • ئەستووربوون لە دەوری دەرچەی پیسایی.
  • گرێ لە دەوروبەری دەرچەی پیسایی.

بەڵام نیشانەکانی مایسیری دەوەستێتە سەر جێگای مایسیریکە، لەوانەیە لەڕووی ناوەوەی کۆم بێت کە ھەستی پێناکەیت.

سەردانی پزیشک

[دەستکاری]

ھەرکاتێک نیشانەکانی بەدیارکەوتن پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت. باوترین نیشانە بریتییە لە خوێنبەربوون لە کاتی دەرچوونی پیسایی، بەڵام خوێنبەربوون لەوانەیە لە باری تریش ڕووبدات.

ھۆکاری دروستبوون

[دەستکاری]

ھۆکارێکی تەواو دڵنیایی لە دروستببوونی مایەسیری دیار نییە.[٤] لەگەڵ ئەوەشدا، وابڕوادەکرێت کە ژمارەیەک خاڵ ھۆکاربن لەسەر تووشبوون بە مایەسیری.

چارەسەری لە ماڵەوە

[دەستکاری]

دەتوانیت بە شێوەیەکی کاتی ناڕەحەتی و ئازارەکانی ئەم نەخۆشییە کەم بکەیەوە لەڕێگای:

  • خاوێنکردنەوە و شووشتنی ڕۆژانە، پێستی دەوروبەری دەرچەی پیسایی بە ئاوی گەرم بشۆ، پێویست بە صابون ناکات.
  • پەڕۆکێکی سار یاخود بەفر بخەرە سەر جێگای ئەستووبوو بۆ کەمکردنەوەی ئەستووربوونەکە.
  • ئازار شکێنک بخۆ وەک پڕۆفین بەشێوەیەکی کاتی بۆ کەمکردنەوەی ئازار.

تێبینی: ئەم پێوەرانە تەنھا بۆ کەمکردنەوی نیشانە بێزارکەرەکانی نەخۆشییەکەیە، ئەمانە نابنە ھۆیھ چارەسەری نەخۆشییەکە، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت ئەگەر ئازارەکە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەم نەڕۆیشت. ھەروەھا ئەگەر خوێنبەربوونێکی سەختت تووشبوو دەبێت کت و پڕ سەدانی پزیشک بکرێت.

نەشتەرگەری

[دەستکاری]

ژمارەیەک لە تەکنیکی نەشتەرگەریی لەوانەیە بەکار بھێنرێن ئەگەر پارێزگاری لێکردن و ڕێسای سادە نشستی ھێنا.[٥] ھەموو چارەسەرە نەشتەرگەرییەکان کەمێک ئاڵۆزی تێدەکەوێت وەک خوێن بەربوون، ھەوکردن، تەسکبوونەوەی کۆم و مانەوەی میز، بەھۆی نزیکی ڕیخۆڵە ئەستوورە لە دەمارەکانی کە میزڵدان بەڕێوە دەبەن.[٦] ھەروەھا، مەترسیێکی بچووک لە لێچوونی شلەمەنی[٧][٨] کە ڕێژەی ڕوودانی لە نێوان ٠٪ بۆ ٢٨٪ ە بەپێی ئامارەکان.[٩] دەرپۆقینی ڕووپۆشی ناوەکی یەکێکە لە ئاڵۆزییەکانی دیکە لە دوای توشبوون بە مایەسیری یان زۆرجار تەسک بوونەوەی کۆم.

  1. دەرھێنانی مایەسیری بریتییە لە نەشتەرگەرییەکی بڕین بۆ مایەسیرییەکە کە تەنھا لە حاڵاتی مەترسیداردا ئەنجام دەدرێت.[١٠] کە بەدوای خۆیدا ئازارێکی زۆر دەھێنێت کە نزیکی ٢–٣ ھەفتەی دەوێت بۆ چاک بوونەووە.[١١] بەڵام سوودی درێژخایەنی مەزنترە لەوکەسانەی کە توشبوون بە مایەسیری پلە ٣.[١٢] ئەمە چارەسەرێکی پێشنیار کراوە بۆ ئەو کەسانەی کە مایەسیری دەرەکییان ھەیە ئەگەر بتوانرێت لە ماوەی ٢٤–٧٢ کاتژمێر ئەنجامی بدەن.[١٣][١٤] بەھەرحاڵ بەڵگە بۆ پشتگیریکردن لەم کارە لاوازە.[١٥] بەکارھێنانی مەرھەمی گلیسیریل ترینیترات لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە یارمەتی ھەردوو چاکبوونەوە و کەمکردنەوەی ئازار دەدات.[١٦]
  2. نەشتەرگەری ڕێنماییکاری دۆپلەر کە زۆرتر بەکاردێت بۆ توشبووی مایەسیری ناوەکی، نەشتەرگەرییەکی بچووکترە لە شێوازەکانی دیکە کە بە یارمەتی سۆناری دۆپلەری دەماری بەربوونی خوێنەکە دەدۆزرێتەوە. پاشان ئەو دەمارانە دادەخرێنەوە و پێستە جیابووەکان دوورینەوەیان بۆ دەکرێت بۆ گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی خۆی. ڕێژەی دووبارەبوونەوەی کێشە کەمێک بەرزترە بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرگەری دەرھێنانی مایەسیری.[١٧]
  3. نەشتەرگەری نیمچە دەرھێنانی مایەسیری و ڕێککردنەوەی، بریتییە لە لابردنی شانە گەورەکانی مایەسیری و ڕێککردنەوەی پارچە شانە مایەسیرییە بچووکەکان بۆ باری ئاسایی خۆیان. بە گشتی ئازاری کەمترە و چاکبوونەوەیەکی خێراتری ھەیە بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرگەری دەرھێنانی مایەسیری.[١٨] بەڵام ڕێژەی گەڕانەوەی نیشانەکانی مایەسیری زۆر زۆرترە،[١٩] ھەر بۆیە پێشنیار کراوە کە تەنھا بۆ تووشبوانی پلە ٢–٣ ی مایەسیری بەکار بێت.[٢٠]

خۆپاراستن

[دەستکاری]

خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند لە ڕیشاڵ (فایبەر). سەوزە و میوە؛ شلەمەنی، ڕۆژانە خواردنەوەی ٦ پەرداغ لە ئاو و شلەی تر (جگە لە کحول - ئەڵکۆھۆڵ). فشارنەکردن لەکاتی پیساییکردن. لەکاتی ھاتنی پیسایی بەخێرایی بیکە و ھەروەھا وەرزشکردنیش بەشێکە لە چارەسەر.[٢١][٢٢]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «مایەسیری لەماوەی دووگیانی زیاددەکات». Rudaw.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ «ھەموو شتێک دەربارەی مایەسیری». Rudaw.
  3. ^ Kaidar-Person، O (January 2007). «Hemorrhoidal disease: A comprehensive review» (PDF). Journal of the American College of Surgeons. 204 (1): 102–17. doi:10.1016/j.jamcollsurg.2006.08.022. PMID 17189119. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە 2012-09-22 ئەرشیڤ کراوە. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Reese، GE (Jan 29, 2009). «Haemorrhoids». Clinical Evidence. 2009. PMC 2907769. PMID 19445775. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ Rivadeneira، DE (September 2011). «Practice parameters for the management of hemorrhoids (revised 2010)». Diseases of the Colon and Rectum. 54 (9): 1059–64. doi:10.1097/DCR.0b013e318225513d. PMID 21825884.
  6. ^ «Hemorrhoids: diagnosis and current management». Am Surg. 75 (8): 635–42. August 2009. PMID 19725283.
  7. ^ The ASCRS textbook of colon and rectal surgery (2nd ed.). New York: Springer. 2011. p. 175. ISBN 978-1-4419-1581-8. لە 2014-12-30 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Pescatori، M (March 2008). «Postoperative complications after procedure for prolapsed hemorrhoids (PPH) and stapled transanal rectal resection (STARR) procedures». Techniques in Coloproctology. 12 (1): 7–19. doi:10.1007/s10151-008-0391-0. PMC 2778725. PMID 18512007.
  9. ^ Ommer، A (November 2008). «Continence disorders after anal surgery – a relevant problem?». International Journal of Colorectal Disease. 23 (11): 1023–31. doi:10.1007/s00384-008-0524-y. PMID 18629515.
  10. ^ «Hemorrhoids: diagnosis and current management». Am Surg. 75 (8): 635–42. August 2009. PMID 19725283.
  11. ^ «Hemorrhoids: diagnosis and current management». Am Surg. 75 (8): 635–42. August 2009. PMID 19725283.
  12. ^ Shanmugam، V (Jul 20, 2005). «Rubber band ligation versus excisional haemorrhoidectomy for haemorrhoids». Cochrane Database of Systematic Reviews (3): CD005034. doi:10.1002/14651858.CD005034.pub2. PMID 16034963. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  13. ^ Rivadeneira، DE (September 2011). «Practice parameters for the management of hemorrhoids (revised 2010)». Diseases of the Colon and Rectum. 54 (9): 1059–64. doi:10.1097/DCR.0b013e318225513d. PMID 21825884.
  14. ^ Dayton، senior editor, Peter F. Lawrence; editors, Richard Bell, Merril T. (2006). Essentials of general surgery (4th ed.). Philadelphia; Baltimore: Williams & Wilkins. p. 329. ISBN 978-0-7817-5003-5. لە 2017-09-08 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. {{cite book}}: |first= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  15. ^ «The American Society of Colon and Rectal Surgeons Clinical Practice Guidelines for the Management of Hemorrhoids». Diseases of the Colon and Rectum. 61 (3): 284–92. March 2018. doi:10.1097/DCR.0000000000001030. PMID 29420423.
  16. ^ Ratnasingham، K (2010). «Meta-analysis of the use of glyceryl trinitrate ointment after haemorrhoidectomy as an analgesic and in promoting wound healing». International Journal of Surgery (London, England). 8 (8): 606–11. doi:10.1016/j.ijsu.2010.04.012. PMID 20691294.
  17. ^ «Hemorrhoids: diagnosis and current management». Am Surg. 75 (8): 635–42. August 2009. PMID 19725283.
  18. ^ «Hemorrhoids: diagnosis and current management». Am Surg. 75 (8): 635–42. August 2009. PMID 19725283.
  19. ^ Jayaraman، S (Oct 18, 2006). «Stapled versus conventional surgery for hemorrhoids». Cochrane Database of Systematic Reviews (4): CD005393. doi:10.1002/14651858.CD005393.pub2. PMID 17054255. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  20. ^ Rivadeneira، DE (September 2011). «Practice parameters for the management of hemorrhoids (revised 2010)». Diseases of the Colon and Rectum. 54 (9): 1059–64. doi:10.1097/DCR.0b013e318225513d. PMID 21825884.
  21. ^ Kaidar-Person، O (January 2007). «Hemorrhoidal disease: A comprehensive review» (PDF). Journal of the American College of Surgeons. 204 (1): 102–17. doi:10.1016/j.jamcollsurg.2006.08.022. PMID 17189119. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە 2012-09-22 ئەرشیڤ کراوە. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ Frank J Domino (2012). The 5-Minute Clinical Consult 2013 (Griffith's 5 Minute Clinical Consult). Hagerstown, MD: Lippincott Williams & Wilkins. p. 572. ISBN 978-1-4511-3735-4. لە 2017-09-08 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]