سۆھۆ (کەشتی خۆر)
سۆهۆ (بەئینگلیزی : Solar and Heliospheric Observatory) ئەوە ڕوانگەیەکی بۆشاییە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووی خۆر و دەورەکەی، ئەو ئامێرە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەورووپی بە هاوکاری ناسا دروستکراوە، دەزگای بۆشایی ئەمەریکا ناسا هەڵسا بە ناردنی کەشتی ئاسمانی سۆهۆ بە مووشەکی هەڵگر لە جۆری ئەتڵەس٢ ئەی ئێس لە ڕێکەوتی ٢ کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ ناردیە دەروەی زەوی بۆ لێکۆلینەوە لە خۆر و ٢١٠٠ کلکدار ، کەشتی ئاسمانی سۆهۆ لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٦ کەوتە کار
گەران
[دەستکاری]گرنگی روانگەی سۆهۆ هەڵسان بوو بە تاقیکردنەوەی ئامانجی لێکۆڵینەوە لەسەر رووی خۆر ، تیشکەکانی، هێڵەکانی، سوورانەوەکەی، ئەوانە هەمووی کۆکرابوو دەزگای بۆشایی ئەورووپی و ناسا لەو ڕوانگەیە و رووپۆشی ئەو ئامێرە لە هەشتایەکانی سەدەی رابردوو دروستکرابوو،
ئامێرەکان
[دەستکاری]کەشتی ئاسمانی سۆهۆ چەندین ئامێری پێشکەوتووی لەسەر دانرابوو بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی زانیاریەکان ئەوانیش:
- CELIAS: ئامێری پێوانی زەخیرکردنی هێز،
COSTEP : ئامێری ئالوگۆری هێزی جەستەی کەشتیەکە
- EIT : تەلیسکۆبێکی پێشکەوتووی توانای بینینی تیشکی ژێر سووری پێشکەوتوو، لە ناسا
- ERNE
- GOLF
- LASCO : بۆ پێوانی هێڵەکانی خۆر
- MDI/SOI : ئامێرێکە بۆ ئاشکراکردنی بوومەلەرزەکانی سەر رووی خۆر
- SUMER : ئامێرێکە بۆ لێکۆڵینەوە لە تیشکی ژێر سوورەکانی کە سەرچاوەیان لە خۆرە
- SWAN : ئامێرێک بۆ پێوانی کەشی سەر خۆر
- UVCS : ئامێرێک بۆ بینینی تیشکی ژێر سوور بۆ بینینی هێڵەکانی خۆر
- VIRGO : بۆ پێوانی گۆڕانی تیشکەکانی خۆر
سەرچاوە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سۆھۆ (کەشتی خۆر) تێدایە. |