بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سۆران مامە حەمە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سۆران مامە حەمە

لەدایکبوون۱۹٨۷
مەرگ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨ (٢٠–٢١ ساڵ ژیاوە)
لە بەردەم ماڵی خۆیدا کوژرا
ھۆکاری مەرگتیرۆر
پیشەڕۆژنامەنووس

سۆران مامە حەمە (لەدایکبووی ١٩٨٧ لە کەرکووک–مردووی ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨) ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆی گۆڤاری لڤین بوو و ماوەی سێ ساڵ لەو گۆڤارە کاری کرد[١] کە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨ لەبەردەم ماڵی خۆیدا کوژرا.[٢] کەیسی سۆرانی مامە حەمە ئێستا بەکراوەیی ماوەتەوە و سەرەڕای پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، تاوانباران و ھۆکاری کوشتنی ھێشتا تەواو ڕوون نییە[٣][٤][٥] و ساڵانەش لەلایەن گۆڤاری لڤین و ڕۆژنامەنووس بە ئامادەبوونی خێزانەکەی یادی تیرۆرکرندنی دەکرێتەوە[٦][٧][٨]

بەر لە دوو مانگ لە کوشتنی، سۆران ھەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو. کوشتنەکەشی بەدوای چەند وتارێکدا دێن کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوی کردبوونەوە، وەک وتاری پرسی دەرکەوتنی خانمی یەکەمی کوردستان لە ڕۆژنامەی ھاوڵاتی کە تێیدا داوای دەرکەوتنی خێزانی مەسعوود بارزانی کردبوو لەگەڵ ڕاپۆرتێک لەسەر تێوەگلانی بەرپرسانی حکوومی شاری کەرکووک لەگەڵ لەشفرۆشانی ئەو شارە[٩] ھەندێ کەسیش گۆڤارەکە بەھۆکاری تیرۆرکردنی ناوبراو لێکدەدەنەوە ئەوەش لەبەر بڵاوکردنەوەی وتارەکەی سۆرانی مامە حەمە.[١٠]

نوسینەکان

[دەستکاری]

سۆرانی مامە حەمە نوسینەکانی زیاتر دژی خیانەت و گەندەڵی دەسەڵاتی کوردی بوون. لە یەکێ لە نوسینەکانیدا باس لەوە ئەکات کە خیانەت لە ناو دەسەڵاتی کوردیدا بۆتە فەلسەفە و فاکتەرێکە بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات. بۆ نمونە ئەڵێ «ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان بە سیاسی و خاوەن خەباتی کوردایەتی ئەو ھەرێمە دەزانن، لە خۆیان وردبوونەتەوە کە ئایا، تەنھا ڕۆژێک خەبات و سەروەرییان ھەیە بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی دۆزی کوردان لە مێژوودا، جگە لە کوردکوشتن و خیانەتی نەتەوەیی و بوون بە کۆیلە و جاسوسی وڵاتانی دراوسێ و جیھان»[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ کارکردن لەگۆڤاری لڤین، http://portal.unesco.org/ci/en/ev.php-URL_ID=27442&URL_DO=DO_TOPIC&URL_SECTION=201.html ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ لەبەردەم ماڵی خۆی کوژرا، «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b7164dee[بەستەری مردوو]
  4. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١٤ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی)
  6. ^ ڕووداو - یادی تیرۆرکردن http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2207201316
  7. ^ کۆمەڵنیوز - پێنجەمین ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە، http://www.komalnews.net/Detail.aspx?id=8696&LinkID=1[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  8. ^ بەیانپرێس، مەراسیمێک بۆ سۆرانی مامەحەمە ئەنجام درا، http://www.bayanpress.net/Detail.aspx?id=4269&LinkID=1[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  9. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  11. ^ کوردستان پۆست ١٦ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، "فەلسەفەی خیانەت"، دوا سەردان ۸/۱۲/۲٠۱۳

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]