سۆران مامە حەمە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سۆران مامە حەمە

لەدایکبوون۱۹٨۷
مەرگ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨ (٢٠–٢١ ساڵ ژیاوە)
لە بەردەم ماڵی خۆیدا کوژرا
ھۆکاری مەرگتیرۆر
پیشەڕۆژنامەنووس

سۆران مامە حەمە (لەدایکبووی ١٩٨٧ لە کەرکووک–مردووی ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨) ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆی گۆڤاری لڤین بوو و ماوەی سێ ساڵ لەو گۆڤارە کاری کرد[١] کە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٨ لەبەردەم ماڵی خۆیدا کوژرا.[٢] کەیسی سۆرانی مامە حەمە ئێستا بەکراوەیی ماوەتەوە و سەرەڕای پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، تاوانباران و ھۆکاری کوشتنی ھێشتا تەواو ڕوون نییە[٣][٤][٥] و ساڵانەش لەلایەن گۆڤاری لڤین و ڕۆژنامەنووس بە ئامادەبوونی خێزانەکەی یادی تیرۆرکرندنی دەکرێتەوە[٦][٧][٨]

بەر لە دوو مانگ لە کوشتنی، سۆران ھەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو. کوشتنەکەشی بەدوای چەند وتارێکدا دێن کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوی کردبوونەوە، وەک وتاری پرسی دەرکەوتنی خانمی یەکەمی کوردستان لە ڕۆژنامەی ھاوڵاتی کە تێیدا داوای دەرکەوتنی خێزانی مەسعوود بارزانی کردبوو لەگەڵ ڕاپۆرتێک لەسەر تێوەگلانی بەرپرسانی حکوومی شاری کەرکووک لەگەڵ لەشفرۆشانی ئەو شارە[٩] ھەندێ کەسیش گۆڤارەکە بەھۆکاری تیرۆرکردنی ناوبراو لێکدەدەنەوە ئەوەش لەبەر بڵاوکردنەوەی وتارەکەی سۆرانی مامە حەمە.[١٠]

نوسینەکان[دەستکاری]

سۆرانی مامە حەمە نوسینەکانی زیاتر دژی خیانەت و گەندەڵی دەسەڵاتی کوردی بوون. لە یەکێ لە نوسینەکانیدا باس لەوە ئەکات کە خیانەت لە ناو دەسەڵاتی کوردیدا بۆتە فەلسەفە و فاکتەرێکە بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات. بۆ نمونە ئەڵێ «ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان بە سیاسی و خاوەن خەباتی کوردایەتی ئەو ھەرێمە دەزانن، لە خۆیان وردبوونەتەوە کە ئایا، تەنھا ڕۆژێک خەبات و سەروەرییان ھەیە بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی دۆزی کوردان لە مێژوودا، جگە لە کوردکوشتن و خیانەتی نەتەوەیی و بوون بە کۆیلە و جاسوسی وڵاتانی دراوسێ و جیھان»[١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کارکردن لەگۆڤاری لڤین، http://portal.unesco.org/ci/en/ev.php-URL_ID=27442&URL_DO=DO_TOPIC&URL_SECTION=201.html ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ لەبەردەم ماڵی خۆی کوژرا، "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 1ی Novemberی 2012. Retrieved 26ی Marchی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b7164dee[بەستەری مردوو]
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 14ی Augustی 2012. Retrieved 9ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٤ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 9ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ڕووداو - یادی تیرۆرکردن http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2207201316
  7. ^ کۆمەڵنیوز - پێنجەمین ساڵیادی سۆرانی مامە حەمە، http://www.komalnews.net/Detail.aspx?id=8696&LinkID=1[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  8. ^ بەیانپرێس، مەراسیمێک بۆ سۆرانی مامەحەمە ئەنجام درا، http://www.bayanpress.net/Detail.aspx?id=4269&LinkID=1[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  9. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Marchی 2016. Retrieved 9ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 7ی Aprilی 2013. Retrieved 9ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  11. ^ کوردستان پۆست ١٦ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، "فەلسەفەی خیانەت"، دوا سەردان ۸/۱۲/۲٠۱۳

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]