سووکایەتی بە قورئان
سووکایەتی بە قورئان زاراوەیەکە ئاماژە بە ھەر جۆرە بێڕێزیکردنێک دەکات بەرامبەر قورئان، بێڕێزیکردن بەرامبەر قورئان کوفرە و بکەرەکەی لە ئاینی ئیسلام دەچێتە دەرەوە، و لەتۆڵەی سووکایەتی کردن بەقورئان دەکوژرێت، وەکو بڕوادارانی ئیسلام لێی دەڕوانن.[١][٢] زۆربەی مەزھەبە ئیسلامییەکان دەڵێن دەبێت بە دەستنوێژ قورئان ھەڵبگیرێت و موسڵمانان ھەمیشە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ قورئاندا بکەن.[٣]
ڕزگاربوون لە قورئانە دڕاو و کۆنەکان بەچەند شێوازێک دەبێت، لەوانە سووتاندنی قورئانەکە و ژێرگڵ خستنی خۆڵەمێشەکەی یاخود لەشوێنێکی پاک بخرێتە ژێر خاک.[٤]
واتە لەناوبردنی کتێبی قورئان بە دڕاوی یان نەهێشتنی بەش و لەتی کتێبەکە ئاساییە.
حوکمەکەی
[دەستکاری]لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە، حوکمی سووکایەتیکردن بەقورئان کوفرە، و بکەرەکەی لە ئاینی ئیسلام دەباتە دەرەوە، ئەگەر کەسێک ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ موسڵمانان ھەبوو بەسووکایەتی کردن بەقورئان ڕێککەوتنەکە ھەڵدەوەشێنێتەوە دەبێت بە دوژمن بەپێی کۆدەنگی موسڵمانان.[٥]
دیارترین حاڵەتەکان
[دەستکاری]٢٠٠٥-ئەمریکا
[دەستکاری]لەزیندانی گوانتانامۆ ساڵی ٢٠٠٥ ئەفسەرە ئەمریکییەکان ھەستان بەسووکایەتی کردن بەقورئان بەرامبەر گیراوە موسڵمانەکان.[٦][٧]
٢٠٠٧-نەیجیریا
[دەستکاری]ساڵی ٢٠٠٧ مامۆستایەکی مەسیحی کوژرا دوای دەنگۆی ئەوەی سووکایەتی بە قورئان کردووە.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "هل يستتاب من أهان المصحف ومزقه". aliftaa.jo. Retrieved 2021-07-26.
- ^ "تدنيس القران". www.saaid.net. Retrieved 2021-07-26.
- ^ "تدنيس القرآن", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2021-06-13, retrieved 2021-07-26
- ^ "ما حكم إحراق المصحف؟". binbaz.org.sa (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-26.
- ^ "حكم تدنيس المصحف وإهانته - جمهرة العلوم". jamharah.net. Retrieved 2021-07-26.
- ^ "تدنيس القرآن في معتقل غوانتنامو". المعرفة (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-26.
- ^ "تدنيس المصاحف في معتقل غوانتانامو". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-26.
- ^ "Nigeria teacher dies 'over Koran'". BBC News. 21 March 2007. Retrieved 9 September 2010.