سونەنی ئەبوداوود
نووسەر | ئەبوداوود |
---|---|
زمان | عەرەبی |
زنجیرەکان | شەش کتێبەکەی فەرموودە |
بابەت | فەرموودە |
سونەنی ئەبوداوود، (بە عەرەبی: السنن أبی داود)، کتێبێکە لەسەر فەرموودەکانی پیغەمبەری ئیسلام، و ئەبوداوود کۆکردۆتەوە و ژمارەی فەرموودەکانی ئەگاتە ٥٢٧٤ فەرموودە و کە هەڵیبژاردوون و پۆڵێنی کردوون لە نزیکەی پێنج سەد هەزار فەرموودە.[١]
دەرابرەی دانەرەکەی
[دەستکاری]ئەبوداوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس سەجستانییە، خەڵکی سەجستانە کە هەرێمێکە دەکەوێتە ئێرانەوە و و چەندین دانراوی هەیە کە ناودارترینییان سوونەنی ئەبوداوودە، و یەکێکە لە دیارترین زاناکانی فەرموودە لە ئیسلامدا، و لە نێوان ساڵانی ٢٠٢ تا ٢٧٥ی کۆچی ژیاوە.
ڕێزبەندییەکەی
[دەستکاری]کتێبی سونەنی ئەبوداوود ریزبەندکراوە و دابەشی کردوون بۆ کیتاب و هەر کیتابێکیشی کردووە بە چەندین باب، و ژمارەی کیتابەکان سی و پێنج کیتابن، و کۆی بابەکانی ١٨٧١ بابە.[٢]
پلەی فەرموودەکان
[دەستکاری]ئەبوداوود خۆی دەربارەی پلەی ڕاستیەتی فەرموودەکانی سونەنی ئەبوداوود دەڵێت؛ سەحیحەکانم باسکردووە لەگەڵ ئەوانەی لەوان دەچن و لێیانەوە نزیکن، و زانایانی ئیسلام کۆکن لەسەر ئەوەی، کە سەرچاوەکانی فەرموودە لە ڕووی ڕاستی فەرموودەکانییەوە لە دوای هەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیم سونەنی ئەبووداود دێت.[٣][٤]
دەربارەی ووتویانە
[دەستکاری]ژمارەیەکی زۆر لە زاناین ستایشی سونەنی ئەبوداوودیان کردووە، لەوانە،
- زەکەریا ساجی دەڵێت؛ کتێبەکەی خوای گەورە بنەڕەتی ئیسلامەتییە، و کتێبەکەی ئەبوداوودیش پەیماننامەی ئەو ئیسلامەتیەیە.
- خەتتابی دەڵێت، گوێم لە ئیبن ئەعرابی بوو دەیگوت هەرکەسێک قورئانی خوا و کتێبەکەی ئەبوداوودی پێ بێت، ئیتر پێویستی بە زانیاری کەسی تر نابێت.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «سنن أبي داود - المكتبة الشاملة الحديثة». al-maktaba.org. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «كتاب: سنن أبي داود **|نداء الإيمان». www.al-eman.com. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «نبذة عن كتاب سنن أبي داود». موضوع (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «حول منهج أبي داود في سننه ، ودرجة أحاديثه - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
سایتی وەقفیە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سونەنی ئەبوداوود تێدایە. |