بۆ ناوەڕۆک بازبدە

داینۆ کرۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داینۆ کرۆم
بەشێکە لەگووگڵ کرۆم
چەشنیاری ئەکشن، endless runner game، side-scrolling video game
بڵاوکەرەوەگووگڵ
زمانزمانی ئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤
DepictsTyrannosaurus rex، Pterodactylus، سوبێر
پەرەپێدەرگووگڵ
سەکۆوێبگەڕ
دۆخی کایەتاک-یاریزان
ئامێری وەرگرتەختەکلیلی کۆمپیوتەر، شاشەلەمس
چەشنی بڵاوکردنەوەیاریی وێبگەڕ

داینۆ کرۆم (بە ئینگلیزی: Dino Chrome) یارییەکی وێبگەڕە کە لەلایەن گووگڵەوە پەرەی پێدراوە و لەناو وێبگەڕی گووگڵ کرۆمدا دروست کراوە. یاریزانەکە ڕێنمایی دایناسۆرێکی پێکسڵکراوی جۆری (Tyrannosaurus) دەکات لە تەواوی دیمەنێکی لایەنی شاشەکەدا، خۆی لە بەربەستەکان بەدوور دەگرێت بۆ بەدەستھێنانی نمرەی بەرزتر. یارییەکە لەلایەن ئەندامانی دەستەی کڕۆم یوو ئێکسەوە لە ساڵی ٢٠١٤ دروست کراوە.[١] ئەم یارییە لەکاتێکدا پیشان دەدرێت و دەتوانرێت یاری پێ بکرێت، گەر بەکارھێنەرەکە لەسەر پەڕەیەکی وێب بێ ھێڵ بێت و لەو ساتەدا دایناسۆرێکی شێوە پێکسێڵکراو پیشان دەدرێت کە ئەمەش یارییەکەیە و مانایی ئەوە دەگەیەنێت کە بەکارھێنەرەکە بێ ھێڵە.[٢] یارییەکە لەلایەن ئەندامانی دەستەی کڕۆم یوو ئێکس لە ساڵی ٢٠١٤ دروست کراوە کە پێکھاتبوون لە سێباستین گابرێڵ, ئالان بێتس و ئێدوارد جونگ. یارییەکە ناساندنی بەرفراوانی بەدەستھێنا، دروستکەرانی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئاشکرایانکرد کە مانگانە نزیکەی ٢٧٠ ملیۆن یاری ئەنجامدراوە.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Tumblison، Craig (٧ی ئازاری ٢٠١٤). «Interview with Sebastien Gabriel, a Google Chrome Visual Designer». OMG! Chrome!. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Biersdorfer، J. D. (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «When Dinosaurs Roam in Chrome». The New York Times. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ Roshan، Azar (٥ی ئابی ٢٠١٧). «Google Easter Eggs: 15+ Best Google Easter Eggs & Google Tricks 2017». Feeds You Need. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «How to disable Dinosaur game in Google Chrome when device is offline». The Windows Club. ٣١ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.