داینۆ کرۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داینۆ کرۆم
بەشێکە لەگووگڵ کرۆم
چەشنaction game، endless runner game، side-scrolling video game
بڵاوکەرەوەگووگڵ
زمانئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤
DepictsTyrannosaurus rex، Pterodactylus، سوبێر
پەرەپێدەرگووگڵ
سەکۆوێبگەڕ
دۆخی کایەتاک-یاریزان
ئامێری وەرگرتەختەکلیلی کۆمپیوتەر، شاشەلەمس
چەشنی بڵاوکردنەوەیاریی وێبگەڕ

داینۆ کرۆم (بە ئینگلیزی: Dino Chrome) یارییەکی وێبگەڕە کە لەلایەن گووگڵەوە پەرەی پێدراوە و لەناو وێبگەڕی گووگڵ کرۆمدا دروست کراوە. یاریزانەکە ڕێنمایی دایناسۆرێکی پێکسڵکراوی جۆری (Tyrannosaurus) دەکات لە تەواوی دیمەنێکی لایەنی شاشەکەدا، خۆی لە بەربەستەکان بەدوور دەگرێت بۆ بەدەستھێنانی نمرەی بەرزتر. یارییەکە لەلایەن ئەندامانی دەستەی کڕۆم یوو ئێکسەوە لە ساڵی ٢٠١٤ دروست کراوە.[١] ئەم یارییە لەکاتێکدا پیشان دەدرێت و دەتوانرێت یاری پێ بکرێت، گەر بەکارھێنەرەکە لەسەر پەڕەیەکی وێب بێ ھێڵ بێت و لەو ساتەدا دایناسۆرێکی شێوە پێکسێڵکراو پیشان دەدرێت کە ئەمەش یارییەکەیە و مانایی ئەوە دەگەیەنێت کە بەکارھێنەرەکە بێ ھێڵە.[٢] یارییەکە لەلایەن ئەندامانی دەستەی کڕۆم یوو ئێکس لە ساڵی ٢٠١٤ دروست کراوە کە پێکھاتبوون لە سێباستین گابرێڵ, ئالان بێتس و ئێدوارد جونگ. یارییەکە ناساندنی بەرفراوانی بەدەستھێنا، دروستکەرانی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئاشکرایانکرد کە مانگانە نزیکەی ٢٧٠ ملیۆن یاری ئەنجامدراوە.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tumblison, Craig (March 7, 2014). "Interview with Sebastien Gabriel, a Google Chrome Visual Designer". OMG! Chrome!. Archived from the original on March 26, 2015. Retrieved October 11, 2020.
  2. ^ Biersdorfer, J. D. (November 14, 2017). "When Dinosaurs Roam in Chrome". The New York Times. Archived from the original on November 15, 2017. Retrieved September 3, 2018.
  3. ^ Roshan, Azar (August 5, 2017). "Google Easter Eggs: 15+ Best Google Easter Eggs & Google Tricks 2017". Feeds You Need. Archived from the original on August 5, 2017. Retrieved October 11, 2020. ٥ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "How to disable Dinosaur game in Google Chrome when device is offline". The Windows Club. March 31, 2021. Archived from the original on March 31, 2021. Retrieved October 22, 2021.