جەبار گەڕایەوە (فیلم)
جەبار گەڕایەوە Gabbar Is Back | |
---|---|
دەرھێنەر | کریش |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر | راجات ئارۆرا |
چیرۆک | ئەی. ئار. موروگادۆس |
لەسەر بنەمای | رامانا لە لایەن ئەی. ئار. موروگادۆس |
ئەکتەران | |
مۆسیقا |
|
وێنەگری سینەمایی | نیراڤ شاە |
مۆنتاژ | ڕاجیش جێی. پاندێی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | بھانسالی برۆداکشنز |
بڵاوکردنەوە | ڤیاکۆم ١٨ موشن پیکچێرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٣١ خوولەک |
وڵات | ھیندستان |
زمان | ھیندی |
تێچوون | ٧٢ میلیۆن ڕووپیە[١] |
داھات | ١٣٥٫٤٨ میلیۆن ڕووپیە سەرتاسەری جیھان[٢] |
جەبار گەڕایەوە فیلمێکی ئەکشن-درامی ھیندیە بە دەرھێنەری کریش کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە لایەن سانجای لیلا بھانسالی و ڤیاکۆم ١٨ مووشن پیکچێرز وێنەی بۆ گیراوە.[٣]
ئاکشای کومار و شرووتی حەسەن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ئەم فیلمە دووبارە دەرھێنانی فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٢ی تامیلیە بە ناوی رامانا بە دەرھێنەری ئەی ئاڕ موروگادۆس کە دواتر بە زمانی تێلووگوو بە ناوی تاگۆر لە ٢٠٠٣ دا و بە زمانی کانارایی بە ناوی ڤیشنو سێنا لە ٢٠٠٥ دا دەرھاتەوە.
سومان تالوار، جایدیپ ئەھلاوات، و سونیل گرۆڤێر لە ڕۆڵی پشتیوانی و کارینا کاپوور وەکوو ھاوسەر جەبار و ئاکشای کومار لە ڕۆڵی سەرەکی واتا جەبار دەوریان بینیوە. ئاکشای وەکوو ڕۆڵی سەرەکی زۆر بە گەورەیی ستایش کراوە ئەم فیلمە بوو بە زۆربینراوترین فیلمی ٢٠١٥.[٤]
بەسەرھاتی فیلمەکە
[دەستکاری]لە ئەنجامی گەندەڵی گەورە بازرگانی مافیای ھیندستان دا باڵەخانەیەک دەڕووخێت و ھاوسەری جەبار واتا سونەینا کە کارینا کاپوور ڕۆڵی دەگێڕێ لە ژێر بینایەکە دا گیانی لەدەست دەدا لە کاتێک دا کە بە مناڵی جەبار دووگیانە. جەبار کە لە کۆلێژی نیشتیمانی دا وەکوو پرۆفیسۆرێک و بە ناوی پرۆفیسۆر ئادیتیا دەرس دەڵێتەوە، بڕیاری تۆڵەسەندنەوە دەدات و دژ بە گەندەڵ کاران دەوەستێتەوەو ناوی جەبار بۆخۆی ھەڵدەبژێرێ.
جەبار لە ڕێگای گەڕانەوەی دا بۆ ماڵەوە لە لایەن پارێزەر شرووتی کە شرووتی حەسەن ڕۆڵی دەگێڕی دەوەستێندرێت و داوای یارمەتی لێدەکرێ بۆ ئەوەی ژنێکی دووگیان بگەیێنن بە نەخۆشخانە کە ژنەکە لە ئۆتۆمبێلەکە جەبار دا مناڵکەی دێنێتە سەر دوونیا، ئەوە دەبێتە ھۆی ئاشنا بوونیان.
لە نەخۆشخانەکە دا جەبار گەندەڵی دوکتۆرەکان دەبینێت کە بۆ وەرگرتنی پارە لە گەنجێک درەنگ پێیان وتووە کە شەوی ڕابردوو ھاوسەرەکەی گیانی لە دەست داوە و بۆیەش بڕیار دەدا تۆڵەیان لێبکاتەوە، دەچێت تەرمی کەسێک دێنێ کە چەند کاتژمێر پێشتر گیانی لەدەست داوە و بە دووکتۆرەکان دەڵێ کە لەسەربان بەربۆتەوە، دووکتۆرەکانیش ٤، ٥٠٠٠ ڕووپیەی لێ وەردەگرن و ئەیش پارەکە دەدات.
دواتر دووکتۆرەکان دەڵێن ئەو کەسە لە ژێر دەستمان گیانی لەدەست دا و تۆش دەبێ پارەی نەشتەرگەریەکە بدەی و ئەویش بەڵگەی شارەوانی دێنێ کە ئەم کەسە پێشتر گیانی لەدەست داوە، بۆیەش داوای قەرەبوویەکی ٥٠٠ ملیۆنیان لێدەکا، کە ئەوان نکۆڵی لە دانی دەکەن، بۆیەش بەڕێوبەرەکایان بانگھێشت دەکەن کە کووڕی گەروە بازرگانی مافیای ھیندستانە بە ناوی دیگڤی جای پاتێل کە سومان تالوار ڕۆڵی دەگێڕی.
جەبار پارەکەیان لێوەردەگرێ و دەیدا بە ھاوسەری پیاوە مردووەکە و ھەموو ڕاگەیاندنەکانیش ئاگادار دەکاتەوە، بۆیە خەڵک لەبەر دەرگای نەخۆشخانەکە خۆپێشاندان دەکەن، کە کووژران کووڕی دیگڤی جا پاتێلی لێ دەکەوێتەوە و دەبێتە ھۆی تووڕە بوونی و بڕیار دەدا تۆڵە لە بکووژی کووڕەکەی بکاتەوە، لە کاتێ گەڕان بەدوای جەبار دا بۆی دەردەکەوێ کە ئەمە ھەمان ئەو کەسەیە کە ٥ ساڵ پێشتر بە ھۆی کووژرانی ھاوسەرەکەی چووبوو لای و دوای ڕەتکردنەوەی بەرتیل ھەوڵی کووشتنی دابوو، لەوکاتە دوای ئەوەی دیگڤی جای داوای لێبووردنی لە جەبار کرد لە کووشتنی و فڕێدانە خواری لە باڵەخانەکەی پاشگەز بۆوو، بەڵام دیگڤی جای پاتێل بە تەور لێی دا و دووری خستەوە بۆ دەرەوەی وڵات و جەبار زئندوو مایەوە، ئەم بوو بە ھۆکارێک کە جەبار بەردەوام ڕقی لە داوای لێبووردن کردن بوو.
جەبار دەستی کرد بە ڕاھێنانی ئەو کەسانەی وەک خۆی لە کۆلێژی نیشتیمانی ھیندستان خوێندبوویان و دژی گەندەڵی بوون. ئەو سەت گەنجی بوێر و لێھاتووی ڕاھێنا و دەستی کرد بە ڕفاندنی پۆلیس و کەسە گەندەڵەکانی مۆمبای، تا وایلێھات باس بوو بە باسی جەبار و ھەموو کەس لایانگری ئەو بوون.
پۆلیسەکان زۆر ھەوڵی دەستگیرکردنیان دا، بەڵام نەیانیتوانی بیگرن، تا ئەو کاتەی ئەو ھەموو گەندەڵەکانی بە دیگڤی جای پاتێلیشەو لە ناو برد و خۆی رادەستی پۆلیس کرد. خەڵکان رژانە سەر شەقام و داوای ئازاد کردنی ئەویان دەکرد، بەڵام ئەو داوای لە گەنجان و لە خەڵک کرد کە ڕێز لە بڕیاری داگا بگرن و دوای مەرگی ئەو بشێوی درووست نەکەن.
ئە وتی من لە کارەکەم پەشیمان نیم، بەڵام ھیچ بژاردەی ترم نەبوو بۆ سزادانیان، و بە مەرگی خۆم رازیم، بۆیە داوای کرد ھەموو گیراوان کە بە ھۆی ئەو گیرابوون ئازاد بکرێن، و لە کۆتایی دا جەبار بە پەت لە سێدارە درا.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Gabbar Is Back: 3rd Weekend Box Office Collections
- ^ http://www.bollywoodhungama.com/box-office/special-features/id/475
- ^ «Big plans for Akshay Kumar's 'Gabbar Is Back'». The Indian Express. ١١ی ئازاری ٢٠١٥.
- ^ «After rowdy, Bhansali turns Akshay into Gabbar». Times of India. ١٧ی نیسانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- Pages using the JsonConfig extension
- فیلمەکانی ٢٠١٥
- فیلمە ئەکشنەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە دراماکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمەکانی سەبارەت بە گەندەڵی لە ھیندستان
- فیلمە ئەکشنە ھیندییەکان
- فیلمە دراما ھیندیەکان
- فیلمە دووبارە دەرھاتووە ھیندییەکان
- فیلمە ھیندییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ھیندی
- فیلمە ھیندی-زمانەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە ھیندییەکان دەربارەی تۆڵەسەندنەوە
- فیلمە ھیندییەکانی دەیەی ٢٠١٠