جەبار گەڕایەوە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەبار گەڕایەوە
Gabbar Is Back
پۆستەری بڵاوبووی تیاتر
Theatrical release poster
دەرھێنەرکریش
بەرھەمھێنەر
نووسەرراجات ئارۆرا
چیرۆکئەی. ئار. موروگادۆس
لەسەر بنەمایرامانا 
لە لایەن ئەی. ئار. موروگادۆس
ئەکتەران
مۆسیقا
  • Songs:
  • چایرانتان بھات
  • یۆیۆ ھانێی سینگ
  • مانج موزیک
  • Background Score:
  • ساندیپ چۆوتا
وێنەگری سینەمایینیراڤ شاە
مۆنتاژڕاجیش جێی. پاندێی
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بھانسالی برۆداکشنز
بڵاوکردنەوەڤیاکۆم ١٨ موشن پیکچێرز
دەرچوون
  • ١ی ئایاری ٢٠١٥ (2015-05-01)
ماوەی فیلم١٣١ خوولەک
وڵات ھیندستان
زمانھیندی
تێچوون٧٢ میلیۆن ڕووپیە[١]
داھات١٣٥٫٤٨ میلیۆن ڕووپیە سەرتاسەری جیھان[٢]

جەبار گەڕایەوە فیلمێکی ئەکشن-درامی ھیندیە بە دەرھێنەری کریش کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە لایەن سانجای لیلا بھانسالی و ڤیاکۆم ١٨ مووشن پیکچێرز وێنەی بۆ گیراوە.[٣]

ئاکشای کومار و شرووتی حەسەن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ئەم فیلمە دووبارە دەرھێنانی فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٢ی تامیلیە بە ناوی رامانا بە دەرھێنەری ئەی ئاڕ موروگادۆس کە دواتر بە زمانی تێلووگوو بە ناوی تاگۆر لە ٢٠٠٣ دا و بە زمانی کانارایی بە ناوی ڤیشنو سێنا لە ٢٠٠٥ دا دەرھاتەوە.

سومان تالوار، جایدیپ ئەھلاوات، و سونیل گرۆڤێر لە ڕۆڵی پشتیوانی و کارینا کاپوور وەکوو ھاوسەر جەبار و ئاکشای کومار لە ڕۆڵی سەرەکی واتا جەبار دەوریان بینیوە. ئاکشای وەکوو ڕۆڵی سەرەکی زۆر بە گەورەیی ستایش کراوە ئەم فیلمە بوو بە زۆربینراوترین فیلمی ٢٠١٥.[٤]

بەسەرھاتی فیلمەکە[دەستکاری]

لە ئەنجامی گەندەڵی گەورە بازرگانی مافیای ھیندستان دا باڵەخانەیەک دەڕووخێت و ھاوسەری جەبار واتا سونەینا کە کارینا کاپوور ڕۆڵی دەگێڕێ لە ژێر بینایەکە دا گیانی لەدەست دەدا لە کاتێک دا کە بە مناڵی جەبار دووگیانە. جەبار کە لە کۆلێژی نیشتیمانی دا وەکوو پرۆفیسۆرێک و بە ناوی پرۆفیسۆر ئادیتیا دەرس دەڵێتەوە، بڕیاری تۆڵەسەندنەوە دەدات و دژ بە گەندەڵ کاران دەوەستێتەوەو ناوی جەبار بۆخۆی ھەڵدەبژێرێ.

کارینا کاپوور کە ڕۆڵی هاوسەر جەبار دەبینێ

جەبار لە ڕێگای گەڕانەوەی دا بۆ ماڵەوە لە لایەن پارێزەر شرووتی کە شرووتی حەسەن ڕۆڵی دەگێڕی دەوەستێندرێت و داوای یارمەتی لێدەکرێ بۆ ئەوەی ژنێکی دووگیان بگەیێنن بە نەخۆشخانە کە ژنەکە لە ئۆتۆمبێلەکە جەبار دا مناڵکەی دێنێتە سەر دوونیا، ئەوە دەبێتە ھۆی ئاشنا بوونیان.

لە نەخۆشخانەکە دا جەبار گەندەڵی دوکتۆرەکان دەبینێت کە بۆ وەرگرتنی پارە لە گەنجێک درەنگ پێیان وتووە کە شەوی ڕابردوو ھاوسەرەکەی گیانی لە دەست داوە و بۆیەش بڕیار دەدا تۆڵەیان لێبکاتەوە، دەچێت تەرمی کەسێک دێنێ کە چەند کاتژمێر پێشتر گیانی لەدەست داوە و بە دووکتۆرەکان دەڵێ کە لەسەربان بەربۆتەوە، دووکتۆرەکانیش ٤، ٥٠٠٠ ڕووپیەی لێ وەردەگرن و ئەیش پارەکە دەدات.

دواتر دووکتۆرەکان دەڵێن ئەو کەسە لە ژێر دەستمان گیانی لەدەست دا و تۆش دەبێ پارەی نەشتەرگەریەکە بدەی و ئەویش بەڵگەی شارەوانی دێنێ کە ئەم کەسە پێشتر گیانی لەدەست داوە، بۆیەش داوای قەرەبوویەکی ٥٠٠ ملیۆنیان لێدەکا، کە ئەوان نکۆڵی لە دانی دەکەن، بۆیەش بەڕێوبەرەکایان بانگھێشت دەکەن کە کووڕی گەروە بازرگانی مافیای ھیندستانە بە ناوی دیگڤی جای پاتێل کە سومان تالوار ڕۆڵی دەگێڕی.

جەبار پارەکەیان لێوەردەگرێ و دەیدا بە ھاوسەری پیاوە مردووەکە و ھەموو ڕاگەیاندنەکانیش ئاگادار دەکاتەوە، بۆیە خەڵک لەبەر دەرگای نەخۆشخانەکە خۆپێشاندان دەکەن، کە کووژران کووڕی دیگڤی جا پاتێلی لێ دەکەوێتەوە و دەبێتە ھۆی تووڕە بوونی و بڕیار دەدا تۆڵە لە بکووژی کووڕەکەی بکاتەوە، لە کاتێ گەڕان بەدوای جەبار دا بۆی دەردەکەوێ کە ئەمە ھەمان ئەو کەسەیە کە ٥ ساڵ پێشتر بە ھۆی کووژرانی ھاوسەرەکەی چووبوو لای و دوای ڕەتکردنەوەی بەرتیل ھەوڵی کووشتنی دابوو، لەوکاتە دوای ئەوەی دیگڤی جای داوای لێبووردنی لە جەبار کرد لە کووشتنی و فڕێدانە خواری لە باڵەخانەکەی پاشگەز بۆوو، بەڵام دیگڤی جای پاتێل بە تەور لێی دا و دووری خستەوە بۆ دەرەوەی وڵات و جەبار زئندوو مایەوە، ئەم بوو بە ھۆکارێک کە جەبار بەردەوام ڕقی لە داوای لێبووردن کردن بوو.

جەبار دەستی کرد بە ڕاھێنانی ئەو کەسانەی وەک خۆی لە کۆلێژی نیشتیمانی ھیندستان خوێندبوویان و دژی گەندەڵی بوون. ئەو سەت گەنجی بوێر و لێھاتووی ڕاھێنا و دەستی کرد بە ڕفاندنی پۆلیس و کەسە گەندەڵەکانی مۆمبای، تا وایلێھات باس بوو بە باسی جەبار و ھەموو کەس لایانگری ئەو بوون.

پۆلیسەکان زۆر ھەوڵی دەستگیرکردنیان دا، بەڵام نەیانیتوانی بیگرن، تا ئەو کاتەی ئەو ھەموو گەندەڵەکانی بە دیگڤی جای پاتێلیشەو لە ناو برد و خۆی رادەستی پۆلیس کرد. خەڵکان رژانە سەر شەقام و داوای ئازاد کردنی ئەویان دەکرد، بەڵام ئەو داوای لە گەنجان و لە خەڵک کرد کە ڕێز لە بڕیاری داگا بگرن و دوای مەرگی ئەو بشێوی درووست نەکەن.

ئە وتی من لە کارەکەم پەشیمان نیم، بەڵام ھیچ بژاردەی ترم نەبوو بۆ سزادانیان، و بە مەرگی خۆم رازیم، بۆیە داوای کرد ھەموو گیراوان کە بە ھۆی ئەو گیرابوون ئازاد بکرێن، و لە کۆتایی دا جەبار بە پەت لە سێدارە درا.

پەڕگە:Sanjay Leela Bhansali2.jpg
سانجای لیلا بهانسالی، یەکێ لە بەرهەمهێنەرەکانی فیلمەکە
ئاکشای کومار و شرووتی حەسەن وەژوو دوو ڕۆڵی سرەکی فیلمەکە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Gabbar Is Back: 3rd Weekend Box Office Collections
  2. ^ http://www.bollywoodhungama.com/box-office/special-features/id/475
  3. ^ "Big plans for Akshay Kumar's 'Gabbar Is Back'". The Indian Express. 11 March 2015.
  4. ^ "After rowdy, Bhansali turns Akshay into Gabbar". Times of India. 17 April 2013. Retrieved 16 December 2013. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٩ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.