بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جێرمی سکاھیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێرمی سکاھیل
جێرمی سکاھیل لە ٢٠١٣
لەدایکبوونجێرمی سکاھیل
(١٩٧٤-١٠-١٨) ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
شیکاگۆ، ئیلینۆی
پیشەڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە

جێرمی سکاھیل (بە ئینگلیزی: Jeremy Scahill) ڕۆژنامەنووسێکی لێکۆڵەری ئەمریکییە، نووسەرە، سەرنووسەری دامەزرێنەری بڵاوکراوەی ھەواڵی ئۆنلاین (The Intercept)ە،[١] و نووسەری کتێبی (ئاوی ڕەش: سەرھەڵدانی بەھێزترین سوپای بەکرێگیراوی جیھان)ە کە خەڵاتی جۆرج ی بەدەستھێناوە خەڵاتی کتێبی پۆلک.[٢] کتێبی «جەنگە پیسەکان: جیھان مەیدانی شەڕە» لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٣ لەلایەن «نیشن بووکس»ەوە بڵاوکرایەوە، لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣، فیلمی دیکۆمێنتاری بە ھەمان ناو بەرھەم و گێڕانەوە و ھاوبەشی نووسینی سکاھیل بڵاوکرایەوە. بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندەنس لە ساڵی ٢٠١٣ نمایشکرا.[٣][٤]

سکاھیل کار لە سەنتەری میدیای تایپ دەکات. سکاھیل فێری ڕۆژنامەگەری بووە و دەستی بە کاری خۆی کردووە لە بەرنامەی ھەواڵی ڕۆژانەی سەربەخۆی سەندیکای دیموکراسی ئێستا!. لە شاری برۆکلینی ویلایەتی نیویۆرک دەژی و پۆدکاستێک بەناوی Intercepted بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Jeremy Scahill». The Intercept (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Page Not Found | Long Island University». www.liu.edu. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: Cite uses generic title (یارمەتی)
  3. ^ «2013 Sundance Film Festival Announces Films in U.S. and World Competitions, NEXT | Sundance Film Festival». web.archive.org. ٢٣ی نیسانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ Staff، T. H. R. (١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). «Dirty Wars: Sundance Review». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.