جێرمی سکاھیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێرمی سکاھیل
جێرمی سکاھیل لە ٢٠١٣
لەدایکبوونجێرمی سکاھیل
(١٩٧٤-١٠-١٨) ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
شیکاگۆ، ئیلینۆی
پیشەڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە

جێرمی سکاھیل (بە ئینگلیزی: Jeremy Scahill) ڕۆژنامەنووسێکی لێکۆڵەری ئەمریکییە، نووسەرە، سەرنووسەری دامەزرێنەری بڵاوکراوەی ھەواڵی ئۆنلاین (The Intercept)ە،[١] و نووسەری کتێبی (ئاوی ڕەش: سەرھەڵدانی بەھێزترین سوپای بەکرێگیراوی جیھان)ە کە خەڵاتی جۆرج ی بەدەستھێناوە خەڵاتی کتێبی پۆلک.[٢] کتێبی «جەنگە پیسەکان: جیھان مەیدانی شەڕە» لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٣ لەلایەن «نیشن بووکس»ەوە بڵاوکرایەوە، لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣، فیلمی دیکۆمێنتاری بە ھەمان ناو بەرھەم و گێڕانەوە و ھاوبەشی نووسینی سکاھیل بڵاوکرایەوە. بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندەنس لە ساڵی ٢٠١٣ نمایشکرا.[٣][٤]

سکاھیل کار لە سەنتەری میدیای تایپ دەکات. سکاھیل فێری ڕۆژنامەگەری بووە و دەستی بە کاری خۆی کردووە لە بەرنامەی ھەواڵی ڕۆژانەی سەربەخۆی سەندیکای دیموکراسی ئێستا!. لە شاری برۆکلینی ویلایەتی نیویۆرک دەژی و پۆدکاستێک بەناوی Intercepted بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Jeremy Scahill". The Intercept (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-28.
  2. ^ "Page Not Found | Long Island University". www.liu.edu. Retrieved 2022-06-28. {{cite web}}: Cite uses generic title (help)
  3. ^ "2013 Sundance Film Festival Announces Films in U.S. and World Competitions, NEXT | Sundance Film Festival". web.archive.org. 2013-04-23. Retrieved 2022-06-28.
  4. ^ Staff, T. H. R.; Staff, T. H. R. (2013-01-19). "Dirty Wars: Sundance Review". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-28.