جیاکاری و تەواوکاری لامدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جیاکاری و تەواوکاری لامدا یا لامدا کالکولەس (بە ئینگلیزی: Lambda calculus - λ-calculus) سیستمێکی فەرمیە لە ژیربێژی بیرکاریدا بۆ دەربڕینی ژمارەکردن کە دامەزراوە لەسەر تەجریدکردنی فەنكشن و بەکارهێنانی "بەستنەوەی گۆڕاو" و لەبریدانان. مۆدێلێکی گەردوونی ژمارەکردنە کەوا ئەکرێ سیمیولەیت (وێنەکردن)ی هەر مەکینەیەکی تاک-شریتی تیورینگ بکات و یەکەمجار لەلایەن بیرکاریزان ئەلۆنزۆ چێرچ'ەوە لە ساڵەکانی 1930دا ناسێنرا وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوە لە بناغەکانی بیرکاری.