تراڤیس کینگ
تراڤیس کینگ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٩٩ یان ٢٠٠٠ (تەمەن ٢٣ ساڵ) |
دڵسۆزی | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
خزمەت/ | داڕێژە:Country data United States Army |
ساڵانی خزمەت | ٢٠٢١ تا |
پلە | Private |
یەکە | تیمی شەڕی لیوای ٢، فیرقەی ٤ی پیادە |
خەڵاتەکان | مەدالیای خزمەتگوزاری بەرگری نیشتمانی
میدالیای خزمەتگوزاری بەرگری کۆریا ڕیبۆنی خزمەتگوزاری دەرەوەی وڵات |
تراڤیس کینگ (بە ئینگلیزی: Travis King) سەربازێکی ئەمریکییە. لە ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٣ گەشتێکی مەیدانی بۆ ناوچەی ئاسایشی هاوبەش كرد و لە ڕێگەی هێڵی سنووردارکردنی سەربازییەوە بەرەو کۆریای باکوور هەڵات.[١][٢] پێشتر بەهۆی کێشە یاساییەکانی لە کۆریای باشوور دورخرابووەوە بە تۆمەتی دەستدرێژی و زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ لە کۆریای باشوور زیندانی کرا. لە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٣ ئازاد کرا. دەبوو دوای هەفتەیەک بگەڕێتەوە بۆ بنکەكەی خۆی لە فۆرت بلیس لە ویلایەتی تەکساس بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕێکاری دیسپلینیی ببێتەوە بەهۆی ئەو تاوانانەی لە کۆریای باشوور ئەنجامی دابوو.[٣][٤]
دەوترێت لە ئێستادا دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆریای باکورەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.[٥] کینگ تاکە هاووڵاتی ئەمریکییە کە لە ئێستادا ناسراوە کە لە کۆریای باکوور دەستبەسەر کراوە[٦] لە دوای بروس بایرۆن لۆڕێنس كە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دەستگیركرا.[٧][٨]
پەڕینەوە لە سنوور
[دەستکاری]لە ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٣، وەک بەشێک لە گروپێکی نێودەوڵەتی کە لە نزیکەی ٤٠ گەشتیار پێکهاتبوون، سەردانی دەروازەی سنووری ناوچەی ئاسایشی هاوبەشیان كە ناسراوە بە ناوچەی داماڵراوی سەربازیی کۆری[٩] لەناکاو لە گروپەکە جیا دەبێتەوە و بە پێکەنینەوە ڕادەكات بەرەو بەشی کۆریای باکوور. دەوترێت سەربازانی ئەمریکی و کۆریای باشوور هەوڵیان داوە بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن، بەڵام هەڵات.[١٠]
دوای پەڕینەوە
[دەستکاری]دوای ڕووداوەکە لە دەرەوەی کۆریای باکور هیچ شتێکی تر لەبارەی چارەنووسی کینگ نەبیسترا. کۆریای باکوور وڵاتێکی زۆر داخراوە، کە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکادا نییە. بۆیە نێردراوێکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان جێگیرکرا بۆ هەوڵدان و پاراستنی پەیوەندی ناڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە بارودۆخی کینگ. لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ پشتڕاستکرایەوە کە پەیوەندی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆریای باکوور ئەنچامدراوە[١١][١٢] دوای دوو ڕۆژ، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور پشتڕاستی کردەوە کە کینگ لەو وڵاتە دەستبەسەرە.[١٣]
لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا (KCNA)ی دەوڵەتی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کینگ دانی بەوەداناوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری بەزاندووە و حەز دەکات لە کۆریای باکوور یان وڵاتێکی دیکە داوای پەنابەری بکات. هەروەها وتویەتی بەهۆی "مامەڵەی نامرۆڤانە و جیاکاری ڕەگەزی" کە گوایە لە ئەمریكا ئەزموونی کردووە. هەروەها وتویەتی کە 'بێهیوا' بووە لە نایەکسانی لە کۆمەڵگەی ئەمریکادا.[١٤][١٥]
سەرچاوەكان
[دەستکاری]- ^ «US soldier in North Korean custody after crossing DMZ line - ABC News». web.archive.org. ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Travis King: US soldier held by North Korea after crossing border - BBC News». web.archive.org. ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ News، A. B. C. «Past comments may give new clues in mystery around why US soldier entered North Korea». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ https://www.facebook.com/bbcnews (١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Travis King: US soldier who crossed into North Korea faced disciplinary action». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)|دوایین=
- ^ «Travis King: How the US negotiates with North Korea». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2023-07-25. لە 2023-08-17 ھێنراوە.
- ^ «Travis King: US soldier is absent without leave in North Korea, Pentagon says». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2023-07-20. لە 2023-08-17 ھێنراوە.
- ^ «A look at Americans who have been detained in North Korea». AP News (بە ئینگلیزی). ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Central Lake man released from North Korean prison». The Antrim Review (بە ئینگلیزی). ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Choi، Soo-Hyang (2023-07-25). «Travis King crossing puts North Korea border tours under scrutiny». Reuters (بە ئینگلیزی). لە 2023-08-17 ھێنراوە.
- ^ «Zo ontsnapte Amerikaanse militair (23) naar Noord-Korea: 'Ik dacht dat het om een stunt ging'». 20 jul. 2023in BUITENLAND.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Coen، Susie (2023-08-01). «North Korea responds to UN Command on US soldier Travis King who ran across border». The Telegraph (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0307-1235. لە 2023-08-17 ھێنراوە.
- ^ nieuwsredactie، Door onze (١ی ئابی ٢٠٢٣). «Noord-Korea wil eindelijk praten over Amerikaanse militair die grens overstak». NU (بە هۆڵەندی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Noord-Korea bevestigt: Amerikaanse soldaat Travis King zit vast». RTL Nieuws (بە هۆڵەندی). ٣ی ئابی ٢٠٢٣. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Noord-Korea: militair VS die land binnenliep zocht asiel». www.nd.nl (بە هۆڵەندی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Travis King: North Korea says US soldier fled because of racism in army». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2023-08-15. لە 2023-08-17 ھێنراوە.