شوێنەوارناسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ب زیادکردنی دەروازەی تەکنۆلۆژیا، + مێژوو
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ب Calak پەڕەی دێرینەناسی گواستەوە بۆ شوێنەوارناسی کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٣:٥٧، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٢

دێرینەناسی دیسیپلینێکی زانستیە کە خوێندنەوە لەسەر ئۆبژەکان دەکات، دێرینەناس پشکنینی میژووی مرۆڤ لە سەردەمی پیش میژووەوە تا سەردەمی ھاوچەرخ دەکات لە ڕێگای ھەموو ئەو کەرەستانەی کە لە کۆنەوە بە جێ ماون و لە ڕێگای پشکنینی دێرین ناسانەوە دەدۆزرێنەوەزانیاری سەبارەت بە دۆنیای کۆن دەخاتە بەر چاو. ئەو کەرەستانە بریتین لە ئێسقان، گۆزە، بینا، زێڕ، شێوەکاری، ژێربینا، چەک، بەردەنووس و ھتد. دێرینەناس زۆربەی بەڵگەکان لە ڕێگەر کاری مەیدانییەوە (ڕاپرسی، پشکنینی ژێر زەوی، لێکدانەوەی دۆزراوەکان) و دەست دەھێنێت. وشەی دێرینەناسی Archeology، وشەیەکی یۆنانی کۆنە، ἀρχαιολογία، و ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ἀρχαίος = ancien et λόγος = وشەی لێدوان / وتار. دێرینەناسی بە سەر چەندین بەشی تردا دابەش دەبێت کە ھەر کامەو لایەنیک لە کاری دێرین ناسی لە خۆی دەگڕێت و لە پشکنینی سایتێکێ دێریندا کە گرووپێک کاری لەسەر دەکەن، ھەر کەسە و بەپێی پسپٶری خۆی خوێندنەوە لەسەر پشکنراوکان دەکات. دێرین ناسی یارمەتیمان دەدات لە ڕێگەی شتە دۆزراوەکانەوە مێژوو و مەتریالە بە کار ھێنراوەکان و چۆنییەتی ئاو و ھەوا و چۆنییەتی ژیانی خەلکانی کۆن بناسین. ڕیشەی دێرینەناسی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن، سیریاک ئانکۆنە یان چیریاکۆ پیتزیکۆلی- Cyriaque Ancône یان Ciriaco de' Pizzicolli - (١٣٩١–١٤٥٥)ی زایینی، وەک یەکەم دێرینەناس ناوی لێ دەبرێت کە پشکنینی لەسەر پەرستگەی دۆلفی یان نیکۆپۆلیسی دیپیر کردوە. دێرینەناسی وەکوو زانستێک یەکەم جار لە ساڵەکانی ١٨٨٠ی زائینی لە ئەورووپا پیناسە کراوە و ئەم ڕوانگەیە لە سەدەی ١٩یەم گەسەی سەندوە.