عوود: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
"Oud.jpg" سڕاوە؛ Didym ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: Per c:Commons:Deletion requests/File:Oud.jpg. |
No edit summary |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''عوود'''( بەربەت، ڕوباب، عوودە) ئامێرێکی ژێدارە کە لە [[ڕۆژھەڵاتی ناوین]] و وڵاتانی عەرەبیدا |
'''عوود'''( بەربەت، ڕوباب، عوودە) ئامێرێکی ژێدارە کە لە [[ڕۆژھەڵاتی ناوین]] و وڵاتانی عەرەبیدا زۆر باوە و بە کۆنترین سازی ڕۆژھەڵاتی دەناسرێت. |
||
لە سەر ئاخێزگه و شوێنی ھەڵدانی ئەم سازە بیر و بۆچوونی جیاواز له ئارادایه. بڕێک بە ھی [[ھیند]]ی دەزانن و بڕێکیش پێیان وایە لە [[بەڵخ]]ەوە سەری ھەڵداوە، بڵاو بوونەوەی ئەم سازە لە [[ئێران]]دا، ناسنامەیەکی ئێرانیشی پێ بهخشیوه. |
لە سەر ئاخێزگه و شوێنی ھەڵدانی ئەم سازە بیر و بۆچوونی جیاواز له ئارادایه. بڕێک بە ھی [[ھیند]]ی دەزانن و بڕێکیش پێیان وایە لە [[بەڵخ]]ەوە سەری ھەڵداوە، بڵاو بوونەوەی ئەم سازە لە [[ئێران]]دا، ناسنامەیەکی ئێرانیشی پێ بهخشیوه. |
وەک پێداچوونەوەی ١٨:٣٣، ١٥ی ئابی ٢٠١٥
عوود( بەربەت، ڕوباب، عوودە) ئامێرێکی ژێدارە کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و وڵاتانی عەرەبیدا زۆر باوە و بە کۆنترین سازی ڕۆژھەڵاتی دەناسرێت.
لە سەر ئاخێزگه و شوێنی ھەڵدانی ئەم سازە بیر و بۆچوونی جیاواز له ئارادایه. بڕێک بە ھی ھیندی دەزانن و بڕێکیش پێیان وایە لە بەڵخەوە سەری ھەڵداوە، بڵاو بوونەوەی ئەم سازە لە ئێراندا، ناسنامەیەکی ئێرانیشی پێ بهخشیوه.
مێژووی عوود
لە ڕاستیدا شوێن پێی ئەم سازە تا سەردەمی سوومێرییەکانی کەونارا دیاره.
پێکھاتەی عوود
ئەم سازە سکێکی زل و دەسکێکی کورتی ھەیە؛ بە جۆرێ کە زۆرترین بەشی تاڵە ژێکان لە سەر سکیدایه . ڕووکاری سک لە چێو چێکراوە و دەلاقەی تۆڕینەی تێ کراوە.عوود دە تاڵ یا پێنج جووتهتاڵ ژێی ھەیە، ھەڵبەت بڕێجار مامۆستایانی ئەم بوارە ڕچهیان شکاندووه و یەک - دوو تاڵیان لە ژێر ژێی «دۆ» زیاد کردووە کە ئەم ژێیانە «فا» ژێرکۆک دەبن. ژێ جووتەکان پێکەوە ھاودەنگ (کۆک) دەبن.
عوود بۆڵترین ئامێری ژێدارە، بە کلیلی «سۆل» نۆتەکانی دەنووسرێت. سەرجەم دوو ئۆکتاڤە، ئۆکتاڤی بۆڵتر لە نۆتی نووسراو بەرھەم دێت. لە بنەڕەتدا عوود دەبێ بە کلیلی «فا» بژەنرێت، واتە دەنگی سەرەکی عوود یەک ئۆکتاڤ خوارتر لەوەیە کە ئەمڕۆکە باوە.
پێژەنی عوود لە پەڕی مریشک( یا پەڕی تاووس و شاپەڕی ھەڵۆ ) دروست دەکرێت. ژەنیارانی ئەمڕۆکە لە پێژەنی پلاستیکیش کەڵک وەردەگرن.
دەنگی عوود بۆڵ، نەرم، گەرم و دڵنشینە. ئەم سازە دەتوانێ دەوری تاکژەن و ھاوژەن بگێڕێت. پەردە بەندی مووسیقای کوردی و ئێرانی بە باشی لە سەر ئەم سازە بەڕێوە دەچێت.
ژەنیارانی عوود
ئامێری عوود لە سەد ساڵی ڕابردوودا مڵکی عەرەبەکان، بە تایبەت میسرییەکان بووە. لە ژەنیارانی بەناوبانگی ئەم سازە مونیر بەشیر ی عیراقییە. ھەر وەھا دەتوانین ئاماژە بکەین بۆ : فەریدەل ئوتروش، ناسر شەمەو ئەنوەر براھێم.
عوودژەنانی بەناوبانگی کورد
سهرچاوه