بەرسا ڤۆن سەتنەر
بەرسا ڤۆن سەتنەر | |
---|---|
Bertha von Suttner | |
لەدایکبوون | Berta Gräfin Kinsky von Wchinitz und Tettau ٩ی حوزەیرانی ١٨٤٣ پراگ (ئیمپراتۆریەتیی نەمسا) |
مەرگ | ٢١ی حوزەیرانی ١٩١٤ (٧١ ساڵ ژیاوە) ڤیێنا |
گۆڕ | main cemetery Gotha |
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس، وەرگەڕ، ڕۆژنامەوان، pacifist، نووسەرانی خەیاڵی زانستی، editor |
شێواز | utopian and dystopian fiction، feminist science fiction |
ھاوسەر | Arthur Gundaccar von Suttner |
باوان | |
خانەدان | Kinsky |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
بەرسا ڤۆن سەتنەر (بە ئینگلیزی: Bertha von Suttner) چالاکوانێکی نەمسایی بوو بۆ بواری ئاشتی لە ٩یۆنیۆی ١٨٤٣ لە پراگ لەدایک بوو لە ٢١ یۆنیۆی ١٩١٤لە ڤییەننا کۆچی دوایی کرد، لە ١٨٧٦وەک سکرتێری ئەلفرێد نۆبل کاری کردوە کاتێک لە پاریس نیشتەجێبووە، لەوساتەوە لەگەڵ ئەلفرێد دەکەوێتە پەیوەندی و نامە گۆڕینەوە تادواساتی ژیانی، لە نوسراو و ھۆنراوەکانی پەیامی ئاشتی بڵاودەکردەوە ئەمەش بووە ھۆی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی کە بووە یەکەم ژن کە بتوانێت خەڵاتی نۆبڵ بەدەست بێنێت لە بواری ئاشتیدا و بە دووەم ژن دادەنرێت کە خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتبێت بە گشتی ئەمیش دوای خەڵاتەکەی ماری کۆری، ھەروەھا بەیەکەم ھاوڵاتی نەمسایی دادەنرێت کە خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتبێت، بەرسا لەژێڕ کاریگەریەکانی ھێربێرت سپێنسەر و ھێنری تۆماس و چارڵز داروین دابووە. لە ١٨٨٩ پەرتوکێکی نووسی بەناوی چەکەکانتان داگرن ئەم پەرتوکە خوێنەر و ھەوادارێکی زۆری ھەبوو، لە ١٨٩١ دامەزراوەی نەمسایی بۆ ئاشتی دامەزراند، لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا وێنەکەی لەسەر ڕووی دراوی یۆرۆی نەمسایی ھەڵکەندراوە لە ساڵی ١٩٠٥ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وەرگرت.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Bertha von Suttner»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەرسا ڤۆن سەتنەر تێدایە. |