بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بیڵی وایڵدەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیڵی وایڵدەر

وایڵدەر، نز. ١٩٤٢
لەدایکبوون
ساموێل وایڵدەر

(١٩٠٦-06-٢٢) ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٠٦
مەرگ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٢(٢٠٠٢-٠٣-٢٧) (٩٥ ساڵ ژیاوە)
بێڤەرلی ھیڵز، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
پیشە
  • دەرھێنەری فیلم
  • سیناریۆنووس
  • بەرھەمھێنەر
چالاکبوون١٩٢٩–١٩٨١
کارەکان
Full list
ھاوسەر
  • جودیت کۆپیکوس (ھاوسەرگیری ١٩٣٦؛ ١٩٤٦)
  • ئۆدری یۆنگ (ھاوسەرگیری ١٩٤٩)
مناڵ(ەکان)٢
خزمەکانو. لی وایڵدەر (برا)
مایڵز وایڵدەر (برازا)
پاتریک کەرتس (برازا)
خەڵاتەکانFull list


بیڵی وایڵدەر (/ˈwldər/; ئەڵمانی: [ˈvɪldɐ]؛ ناوی پێشووی ساموێل وایڵدەر بوو؛ لەدایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٠٦ - مردووی ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٢) فیلمساز و سیناریۆنووس بوو کە لە نەمسا لەدایک بوو. وایڵدەر بۆ ماوەی پێنج دەیە بەرھەمی لە سینەمای ھۆڵیوود ھەبوو، و بە یەکێک لە باشترین فیلمسازەکانی سەردەمی کلاسیکی ھۆڵیوود ناسراوە. ئەو حەوت جار خەڵاتی ئۆسکار (لەپاڵ ٢١ جار پاڵێوراو بوون)، خەڵاتێکی بافتا، و لە فیستیڤاڵەکانی فیلمی کان جارێک خەڵاتی پاڵمە دۆر دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بەدەستھێناوە.

لەو کاتەی لە بەرلین دەژییا، وایڵدەر وەک سیناریۆنووس کاری دەکرد. لەگەڵ بەربڵاوبوونی پارتی نازی و دژە سامییەت، ئەو ڕووی کردە پاریس. دواتر چووەتە ھۆڵیوود و سیناریۆی فیلمی نینۆچکا (١٩٣٩)ی لەگەڵ چارڵز براکێت و واڵتەر ڕێیش نووسی، و فیلمەکە پاڵێوراو بوو بۆ باشترین فیلمی خەڵاتەکانی ئۆسکار. لەو کاتە بیڵی ناوبانگی دەکرد و لە فیلمی نواری دەبڵ ئیندێمنیتی (١٩٤٤) بۆ یەکەم جاری وەک باشترین دەرھێنەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار پاڵێوراو بوو. وایڵدەر خەڵاتی باشترین دەرھێنەر و سیناریۆنووسی بۆ فیلمی کۆتایی ھەفتە ونبووەکە (١٩٤٥) وەرگرت، ھاوکات فیلمەکە خەڵاتی باشترین فیلمی ئۆسکاری پێبەخشرا.[١]

لە ١٩٥٠کان، وایڵدەر بەشدار لە دەرھێنان و نووسینی چەند فیلمێکی بەناوبانگدا کرد، لەوانە فیلمی درامیی سەنسێت بەڵڤارد (١٩٥٠)، کە تێیدا بۆ دووەم جار خەلاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆ وەرگرت. لە پاڵ ئەو فیلمەش ئەیس ئین زە ھۆڵ (١٩٥١)، ستالاگ ١٧ (١٩٥٣)، و سابرینا (١٩٥٤)ی دەرھێنا.[٢] لە ساڵی ١٩٥٧، وایڵدەر سێ بەرھەمی نوێی دەرھێنا و نووسی: ڕۆحی سەینت لیوی، خۆشەویستیی دوای نیوەڕۆ، و شایەتێک بۆ لێپێچینەوە. لەو کاتەدا، وایڵدەر دوو فیلمی بەرھەمھێنا کە تێیان دا مێرلن مۆنرۆ ڕۆڵی تێدا دەگێڕا، خورانە حەوت ساڵییەکە (١٩٥٥) و ھەندێکیان بە گەرمی حەزیان لێیە (١٩٥٩).[٣] لە ساڵی ١٩٦٠، وایڵدەر کاری دەرھێنان، بەرھەمھێنان، و نووسینی بۆ فیلمی شوقەکە کرد. ئەو خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلم، باشترین دەرھێنەر، و باشترین سیناریۆی بۆ فیلمەکە وەرگرت.[٤] بەرھەمەکانی دیکەی وایڵدەر بریتیبوون لە: یەک، دوو، سێ (١٩٦١)، ئیرما لا دوچێ (١٩٦١)، ماچم بکە، گەمژە (١٩٦٤)، پسکیتی بەخت (١٩٦٦)، و ئەڤانتی! (١٩٧٢).

وایڵدەر چەندین خەڵات و دەستکەوتی بەدەستھێناوە بۆ ئەو چالاکییانای لە سینەما ھەیبوو، لەوانە: خەڵاتی ژیانی ئەی ئێف ئای لە ١٩٨٦، خەڵاتەکانی ناوەندی کێنیدی لە ١٩٩٠، مەدالیای ھونەری نەتەوەیی لە ١٩٩٣، و خەڵاتی بافتا لە ١٩٩٥. ھەروەھا خەڵاتی باشترین دەرھێنەری ئەمریکی، خەلاتی لۆرێل بۆ باشترین سیناریۆ، و خەڵاتی باشترین بەرھەمھێنەری ئەمریکی بردووەتەوە. حەوت لە فیلمەکانی لە تۆمارەکانی فیلمی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پارێزراون بەھۆی گرنگی فیلمەکان لە ڕووی چاند، مێژوو، و جوانی.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «1945 | Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences». www.oscars.org (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Sunset Blvd». Academy Museum of Motion Pictures – Timeline. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Cook, David A. (2004). A History of Narrative: Film Fourth Edition. W. W. Norton & Company. ISBN 0-393-97868-0.
  4. ^ «The 33rd Academy Awards Memorable Moments | Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences». www.oscars.org (بە ئینگلیزی). ٢٧ی ئابی ٢٠١٤. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ * Hammond، Pete (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Steve Martin To Receive AFI Life Achievement Award». Deadline Hollywood. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.