ئەندازیاریی کۆمپیوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەندازیاریی کۆمپیوتەر
لقیئەندازیاری
بەشێکە لەزانستی کۆمپیوتەر، ئەندازیاریی کارەبا
جێبەجێکارcomputer engineer
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://engineering.stackexchange.com/tags/computer-engineering
بۆردی سەرەکیی بەکارهاتوو لە پلەیێری HD DVD، بەرهەمی هەوڵەکان لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا

ئەندازیاریی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer engineering) بوارێکی خوێندنە، کە چەندین بواری ئەندازیاریی کارەبا و زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری سوفتوێر پێکەوە دەبەستێتەوە تاوەکوو پەرە بە سیستمە نەرمامێری و ڕەقامێرییەکان بدات. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە بوارەکانی ئەندازیاریی ئەلەکتریک، داڕشتنی نەرمامێر، پەیوەندیی نەرمامێر-ڕەقامێر ڕاھێنانیان بۆ دەکرێت، واتە بە تەنیا لە بواری ئەندازیاریی نەرمامێر یان ئەندازیاریی ئەلەکتریکدا ناخوێنن. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە زۆر لایەنی ژمێرکاریی نەرمامێر و ڕەقامێردا ئیش دەکەن. لەوانە: میکرۆکۆنترۆلێرەکان، میکرۆپرۆسێسۆرەکان، کۆمپیوتەرە کەسییەکان، سوپەرکۆمپیوتەرەکان و داڕشتنی دیجیتاڵ. ئەم بوارەی ئەندازیاریی تەنیا لەسەر چۆنیەتیی کارکردنی سیستمە کۆمپیوتەرییەکان ئیش ناکەن بەڵکوو لەسەر ئەوەش کار دەکەن کە چۆن دەکرێت ئەم سیستمانە لە بوارێکی بەرینتردا بەکار بھێنن.

ھەندێک لە کارە باوەکانی ئەندازیارانی کۆمپیوتەر بریتین لە نووسینی نەرمامێر و فیرمامێر بۆ میکرۆکۆنترۆلێرە جێگیرەکان، داڕشتنی چیپی ڤی. ئێڵ. ئێس. ئەی، داڕشتنی ھەستەوەری ئانالۆگ، داڕشتنی بۆردی خولگەی سیگناڵی ئاوێتە و داڕشتنی سیستمەکانی کارپێکردن. ھەروەھا ئەندازیارانی کۆمپیوتەر دەتوانن لە بواری ڕۆباتیکزدا توێژینەوە بکەن.

بوارە تایبەتەکان[دەستکاری]

زۆر بواری تایبەت لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا ھەن، کە لێرەدا ئاماژە بە ھەندیکیان دەکرێت:

سیستمە جێگیرەکان[دەستکاری]

نموونەیەک لەو ئامێرانەی کە سیستمە جێگیرەکان بە کار دەهێنن.

ئەو کەسانەی لەم بوارەدا ئیش دەکەن لەسەر باشترکردنی خێرایی، جێمتمانەیی و لێھاتووییی سیستمەکان کار دەکەن. سیستمە جێگیرەکان لە زۆر ئامێردا بە کار دەھێنرن لەوانە لە ڕادیۆیەکی ئێف. ئێمی بچووک تا شاتێلی فەزایی.

خولگە یەکخراوەکان، داڕشتنی ڤی. ئێڵ. ئێس. ئەی تاقیکردنەوە و کەد[دەستکاری]

ئەم بوارە بە تایبەتی پێویستی بە زانیاریی باشە لە بوارەکانی ئەلەکترۆنیک و سیستمە ئەلەکتریکییەکان. ئەندازیاران لێرەدا کار لەسەر باشترکردنی خێرایی، جێمتمانەیی و کاراییی بەکارھێنانی وزە دەکەن بۆ وەچە نوێیەکانی خولگەکان لە پێوەری زۆر گەورەدا (VLSI). نموونەیەک لەو کارانەی لەم بوارە دەکرێت کەمکردنەوەی مەسرەفی ھێزێکە کە ئەلگۆریتمەکان و بیناسازی (VLSI) مەسرەفی دەکات.

پێواژۆی وێنە و ئاخاوتن[دەستکاری]

ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لەم بوارە ھەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ناسینەوەی ئاخاوتن، سازکردنی ئاخاوتن، وێنەگریی زانستی و پزیشکی یان سیستمەکانی پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و کۆمپیوتەر باش بکەن. کارێکی دیکەی ئەم بوارە بینینی کۆمپیوتەرە وەک ناسینەوەی ڕوخساری مرۆڤەکان. BY:CK

سەرچاوەکان[دەستکاری]