ئێڤا براون
ئێڤا براون | |
---|---|
لەدایکبوون | ٦ی شوباتی ١٩١٢ |
مەرگ | ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ بەرلین، ئەڵمانیای نازی | (٣٣ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | خۆکوشتن |
نەتەوە | ئەڵمانی |
ناوەکانی تر | ئێڤا ھتلر |
پیشە | وێنەگر |
ئایین | کاتۆلیکی |
ھاوسەر | ئەدۆڵف ھیتلەر |
باوان |
|
ئێڤا ئانا پاولا ھیتلەر (ماوەی ژیان:٦ی شوباتی ١٩١٢ تاکوو ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥)، ئێڤا ماوەیەکی درێژ ھاوڕێی ئەدۆلف ھیتلەر بوو وە ماوەیەکی کورتیش ھاوسەری ئەدۆلف ھیتلەر کە کەمتر بوو لە ٤٠ کاژێر، براون پیشەی فۆتۆگرافەر بوو، وینەکانی ھیتلەر بەتایبەتی وێنە ڕەنگدارەکان لەلایەن ئێڤا براونەوە گیراون، لەدوای شکستی ئەڵمانیای نازی لە شەڕی جیھانی دووەم لە بەرلین لە ژێر بینای حکومەتتدا خۆی و ھیتلەر خۆیان کوشت کە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی خۆیان بکوژن مارەییان بڕی بوو پاش حەوت ڕۆژ لەم ڕووداوە ئەڵمانیا خۆی دا بەدەستەوەدا، ئێڤا نزیکترین ئافرەت بوو لە ھیتلەرەوە و لە ھەموشیان خۆشتری دەویست و لە ھەموشیان زیاتر لە ئەقڵیەت و ڕەفتاری ھیتلەر تێدەگەیشت و تاکە ئافرەتیش بوو کە ڕازی نەبو بە جێھێشتنی ھیتلەر لە کۆتای دەسەڵاتیدا ئەمەش یەکێک بوو لەوھۆکارانەی کە بەیەکەوە خۆیان کوشت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «إیفا براون»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٨.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێڤا براون تێدایە. |