ئاندرێ ئۆنانا
ئاندرێ ئۆنانا | |
---|---|
بە فەرەنسی: André Onana | |
لەدایکبوون | Centre، کامیروون | ٢ی نیسانی ١٩٩٦
وڵاتی وەرزش | کامیروون |
ناوی کاتی لەدایکبوون | André Onana |
زمانی زگماکی | زمانی فەڕەنسی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی فەڕەنسی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | goalkeeper |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١٥ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 24 |
بەشداربووە لە | 2019 Africa Cup of Nations |
ئاندرێ ئۆنانا (گۆکردنی فەڕەنسی: [ɑ̃dʁe ɔnana] ;[١] لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٩٦) یاریزانێکی پیشەگەری کامیروونییە و وەک گۆڵپارێز بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی پرێمیەرلیگ و ھەڵبژاردەی کامیروون یاری دەکات. ئۆنانا لە ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندی بە لاوانی یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا کرد. لە ساڵی ٢٠١٥ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەیاکس واژووکرد، کە ٢١٤ یاری ئەنجامدا و سێ نازناوی خولی نایابی ھۆڵەندای بەدەستھێنا. ئۆنانا لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٢ بە گواستنەوەی بێبەرامبەر پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد، لە تاکە وەرزیدا نازناوی جامی ئیتاڵیا و سوپەرکۆپا ئیتاڵیا لە یانەکەدا بەدەستھێنا، ھەروەھا گەیشتە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٣. پاشان مانچستەر یونایتد لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئۆنانای بە بڕی ٤٣٫٨ ملیۆن پاوەند گرێبەستی لەگەڵ کرد. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئۆنانا لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٦ەوە کە یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا، زیاتر لە ٣٠ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی کامێرون ئەنجامداوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ وازھێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند[٢]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاندرێ ئۆنانا تێدایە. |
- ئاندرێ ئۆنانا لە ماڵپەڕی مانچستەر یونایتد
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Mondial-2022: Le gardien André Onana écarté de l'équipe du Cameroun pour indiscipline" [World-2022: Goalkeeper André Onana dismissed from the Cameroon team for indiscipline]. YouTube (بە فەڕەنسی). France 24. 29 November 2022. Retrieved 1 September 2023.
- ^ "Official: Inter goalkeeper Onana announces international retirement". Football Italia. 23 December 2022. Archived from the original on 23 December 2022. Retrieved 23 December 2022.