پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە Spider-Man: Homecomingەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتیمان
Spider-Man: Homecoming
دەرھێنان جۆن واتس
بەرھەمھێنان کیڤن فیج
نووسین کریستۆفەر فۆرد، ئێریک سومرەز
سەرچاوەی چیڕۆک پیای جاڵجاڵۆکە
چەشنی فیلم فیلمی سوپەر پاڵەوان، و فیلمی خەیاڵی زانستی، و فیلمی جۆڵە
ستۆدیۆکانی مارڤل
کۆلومبیا پیکچەرز
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە سۆنی پیکتەرز ئینتەرتەینمەنت
ماوەی فیلم ١٣٣ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمان زمانی ئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەی جیهانی سینەمای مارڤڵ (ڕیزبەندی: ۱٦)
تێچوون ١٧٥٠٠٠٠٠٠ میلیۆن دۆلار
بەشی دواتر تۆر: راگنارۆک

پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان (بە ئینگلیزی: Spider-Man: Homecoming) فیلمێکی سوپەر پاڵەوانی مارڤل کۆمیکسە کە لەلایەن ستۆدیۆکانی کۆلۆمبیا پیکچەرز و مارڤل ستۆدیۆز بەرھەمھێنراوە و لەلایەن سۆنی بڵاو کراوەتەوە. ئەم فیلمە دادەنرێت بە دووەم گێڕانەوە بۆ زنجیرەی پیاوی جاڵجاڵۆکە وە ھەروەھا فیلمی شانزەیە لە جیھانی مارڤلی سینەمای، دەرھێنەری فیلمەکە جۆن واتسە وە سیناریۆ لە نووسینی جۆناسان گولدچاینە، پاڵەوانانی فیلمەکە بریتیین لە تۆم ھۆلاند، مایکڵ کیتۆن، زیندیا، دۆناڵد گلۆڤەر، لورا ھاریس، ڕۆبێرت داونی جوونیەر بەڕۆڵی تۆنی ستارک. لەم فیلمەدا پیتەر پاڕکەر ھەوڵ دەدات ھاوسەنگی لە نێوان ژیانی پاڵەوانێتی و چوون بۆ قوتابخانە دابین بکات. پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتیمان وا بڕیارە لە ڕێکەوتی ٧ تەمووزی ٢٠١٧ دەرچێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی 3D، IMAX، و IMAX 3D.

سەرچاوە دەرەکییەکان[دەستکاری]