وتووێژ:پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

@صلصة صویا: ناوی ئەم وتارە ھەڵەیە و دەبێت بکرێت بە سپایدەرمان (یان پیاوی جاڵجاڵۆکە): ئاھەنگی کۆتایی ھاتنی قوتابخانە. —‎Aram وتووێژ ‏٠٦:٤١، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

ئمممم.... چۆن ئەمە لە homecoming دەرھێندرا؟ پێموایە لێت تێکچووە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:١٦، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

@Épine: دوێنێ شەو لە پۆستێکی کوردسینەما بینیم، و منیش لە سەرەتادا وتم ھەڵەیە دواتر لە لایەن کەسانی تر وەڵامیان دامەوە. ھەرچەند منیش لە فەرھەنگەکان گەڕام ھەر گەڕانەوە بۆ نیشتیمانیان دەدا بە دەستەوە. و ئەگەر لەگەڵ بەشەکانی تر لێم تێک نەچووبێت، ئەوا لە فیلمەکەش دیمەنی ئاھەنگی دەرچوون لە قوتابخانە (کۆلێژ) دەبینرێت. ئێستا تۆش سەیرێکی ئەمە بکە و بە ئەنجامێک بگە. —‎Aram وتووێژ ‏٠٦:٤١، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

«Homecoming is the tradition of welcoming back former students and members and celebrating an organization's existence»

بیرۆکەکە دروست وەرگیراوە بەڵام وەرگێڕانەکە ھەڵەیە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٣٥، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

ناوەکەی بکرێ بە پیاوە جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە یا پیاوە جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ ماڵ. Homecoming یانی ھاتنەوە بۆ ماڵ، مەعنای گەڕانەوە بۆ وەتەنیش دەدات. بەڵام یەکەم گشتی ترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٧، ٢ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)