کارایی درێژخایەنی ڕووی ڕێگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە LTPPەوە ڕەوانە کراوە)
لۆگۆی LTPP

کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان (بە ئینگلیزی: Long-Term Pavement Performance)، ناسراو بە LTPP (ئێڵ تی پی پی)، بەرنامەیەکی توێژینەوەیە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکانەوە بەڕێوە دەچێت. وەک لە ناوەکەیەوە دیارە ئەم بەرنامەیە سەرنجی تایبەت دەداتە سەر چۆنیەتیی ڕەفتاری ڕووی ڕێگەکان لە درێژخایەندا. لە قاڵبی بەرنامەی LTPPدا دراوەی زیاتر لە ١٥٠٠ ڕێگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدادا کۆ دەکرێتەوە. بۆیە لە ئیستەدا LTPP خاوەنی گەورەترین بنکەدراوەی ڕەفتاری ڕێگەیە لە دنیادا.[١][٢]

مێژوو[دەستکاری]

بەرنامەی توێژینەوەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان کە بە LTPP ناسراوە لە سەرەتاکانی دەھەی ١٩٨٠دا بە ھاوکاریی لێژنەی لێکۆڵینەوەی ئازوگوێز و لێژنەی نەتەوەیی لێکۆڵینەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێک ھات. بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان و ئەشتۆ بوون بە سپۆنسەری ئەم بەرنامەیە. دواتر FHWA بەتەواوەتی بەرپرسیارێتیی بەرنامەکەی لە ئەستۆ گرت.

بنکەدراوە[دەستکاری]

بنکەدراوەکەی ئەم بەرنامەیە لە ئیستەدا گەورەترین یا یەکێ لە گەورەترین بنکەدراوەکانی ڕەفتاری ڕێگەیە لە جیھاندا. دراوەکانی بە خۆڕایی و بە شێوەی باز لە بەردەستی لێکۆڵەراندایە و ھەموو کەس بۆی ھەیە کەڵکی لێ وەربگرێت.

کێبەرکێی شیکاریی دراوە[دەستکاری]

بەرنامەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان ھەموو ساڵێک بە ھاوکاریی کۆمەڵگەی ئەندازیارانی شارستانیی ئەمریکا کێبەرکێیەکی شیکاریی دراوە بەڕێوە دەبات. کێبەرکێی شیکاریی دراوەی ئێڵ تی پی پی لە ساڵی ١٩٩٨ەوە بەڕێوە دەستی بە کار کردووە. [٣]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Nehme, Jean (July 14, 2017). "About Long-Term Pavement Performance". Federal Highway Administration. Retrieved October 22, 2017.
  2. ^ Raab, Robert (n.d.). "Long-Term Pavement Performance Studies". Transportation Research Board. Retrieved October 22, 2017.
  3. ^ Nehme, Jean (September 29, 2016). "LTPP International Data Analysis Contest". Federal Highway Administration. Retrieved October 22, 2017.