کێبەرکێی شیکاریی دراوەی ئێڵ تی پی پی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کێبەرکێی شیکاریی دراوەی ئێڵ تی پی پی (بە ئینگلیزی: LTPP data analysis contest) کێبەرکێیەکی نێونەتەوەییە کە بە ھاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان و کۆمەڵگەی ئەندازیارانی شارستانیی ئەمریکییەوە بەڕێوە دەچێت و ئامانجی سەرەکیی بە کارھێنانی تەکنیکەکانی شیکاریی دراوەیە بۆ دراوەکانی ئێڵ تی پی پی. بەشدارانی ئەم کێبەرکێیە پێویستە لە دراوەکانی بنکەدراوەکەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان کەڵک وەربگرن.[١]

مێژوو[دەستکاری]

بەرنامەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان لە ١٩٨٠کانەوە دەستی پێکرد. دواتر لە ساڵی ١٩٩٨دا بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان و کۆمەڵگەی ئەندازیارانی شارستانیی ئەمریکی پێکەوە کێبەرکێی شیکاریی ئێڵ تی پی پییان ڕاگەیاند. ئامانج لە ڕاگەیاندنی ئەم کێبەرکێیە ئەوە بوو کە لێکۆڵەرانی ھەموو وڵاتانی دنیا بە کەڵک وەرگرتن لە بنکەدراوەکەی ئێڵ تی پی پی زانیاریی زیاتر لەسەر ڕێگەکان بخەنە ڕوو. بۆیە پێویستە بەشداربووان دراوەکانی ئێڵ تی پی پی بە کار بھێنن لە توێژینەوەکەیاندا.[٢]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Nehme, Jean (September 29, 2016). "LTPP International Data Analysis Contest". Federal Highway Administration. Retrieved October 22, 2017.
  2. ^ "FHWA Announces LTPP Data Analysis Contest". American Concrete Pavement Association. Archived from the original on 7ی Novemberی 2017. Retrieved Nov 3, 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.