بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا
وڵاتانی ئەندام
دروستبوون١٥ی ئایاری ٢٠٠١؛ ٢٤ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠١-٠٥-15)[١]
جۆرڕێکخراوی وەرزشی
ئۆفیسی سەرەکیعەممان، ئوردن
ئەندامان
12 member associations
سەرۆک
شازادە عەلی کوڕی حسێن
وێبگەthe-waff.com (ئینگلیزی)

یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا (WAFF ; بە عەرەبی: إتحاد غرب آسيا لكرة القدم)، لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە، یەکێتییەکی ناوچەیییە بۆ تۆپی پێ بۆ گەلانی ڕۆژاوای ئاسیا، بەشێکە لە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا.[٢]لە ١٢ کۆمەڵەی وڵاتانی ئەم ناوچەیە پێکھاتووە. ئەم یەکێتییە پاڵەوانێتی ڕۆژاوای ئاسیا ڕێکدەخات.[٣] ھەندێک لە نەتەوەکانی دەرەوەی ناوچەکە ناوبەناو بانگھێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکەدا، وەک کازاخستان و قیرغیزستان لە ساڵی ٢٠٠٠ و تایلەند لە ساڵی ٢٠٢٣. ئەندامانی دامەزرێنەری یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژاوای ئاسیا بریتین لە ئێران و عێراق و ئوردن و لوبنان و فەلەستین و سووریا. لە ساڵی ٢٠٠٩ سێ کۆمەڵەی دیکە پەیوەندییان بە فیدراسیۆنەکەوە کرد: قەتەر، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و یەمەن. چوار نەتەوەی دیکەی ڕۆژاوای ئاسیا: بەحرەین، کوێت، عومان و عەرەبستانی سعوودی لە ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندییان پێوە کرد[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Chapter 1». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. «West Asian Football Federation | LinkedIn». jo.linkedin.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «West Asian Championship». www.rsssf.org. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «WAFF Articles and Definitions». The-waff.com. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]