یوونس مەحموود
| یوونس مەحموود | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢ی ئازاری ١٩٨٣ قەزای دووبز، عێراق |
| وڵاتی وەرزش | عێراق |
| پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
| شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
| ئایین | ئیسلام |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| ژمارەی یاریزان | 10 |
| بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤، 2014 Asian Games، 2015 AFC Asian Cup، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩ |
یوونس مەحموود خەلاف (بە بە عەرەبی: يونس محمود خلف؛ لەدایکبووی ٣ی شوباتی ١٩٨٣) یاریزانێکی پیشەگەری پێشووی عێراقە کە وەک هێرشبەر بۆ تیمی تۆپی پێی نیشتیمانی عێراق یاری کردووە و لە ئێستادا سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقە.[١][٢][٣] یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی عێراق، یوونس بۆ ماوەی دە ساڵ بەدوای یەکدا کاپتنی هەڵبژاردەی عێراق بووە و یەکێک بووە لە ئایکۆنەکانی تۆپی پێی ئاسیا.[٤][٥] هەروەها بۆ چەندین یانە یاری کردووە، لەوانە تیپەکانی عێراق، ئیمارات، قەتەر و عەرەبستانی سعودیە، سێ پێڵاوی زێڕینی بردەوە لە قەتەر و چەندین ڕیکۆرد شکاندووە.
یەکەم گۆڵی نێونەتەوەیی فەرمی ئەو لە ساڵی ٢٠٠٢ بوو لە پاڵەوانییەتی ڕۆژاوای ئاسیا بوو کاتێک گۆڵی یەکسانکردنەوەی لە خولەکی ٨٩ بەرامەبەر هەڵبژاردەی ئەردەن تۆمارکرد، کە دواتر لە کاتی زیادکراودا عێراق یارییەکەی بردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٥، لە هەمان پاڵەوانییەتی بوونە پاڵەوان، دوای ساڵێک واتە ٢٠٠٧ کرایە کاپتنی هەڵبژاردەی عێراق.. لە ساڵی ٢٠٠٧، مەحمود باشترین دەستکەوتی خۆی بەدەستهێنا، کە ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە بردنەوەی جامی ئاسیای ٢٠٠٧، یوونس لە یاری کۆتاییدا تاکە گۆڵی یارییەکەی لە سعودیە تۆمارکرد. جگە لەوانەش یوونس بووە گۆڵکاری جامەکە و خەڵاتی لاپچینی زێڕینی پێدرا. دواتر لەو ساڵەدا، لە ڕیزبەندی ٢٩ی خەڵاتی باڵۆندۆر ناوی هات و بووە تاکە یاریزانی عێراقی کە تا ئێستا پاڵێوراو بێت بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕین .
لە هەر سێ یاریی جامی کیشوەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری کردووە و لە یاری کۆتایی جامی کەنداوی عەرەبی لە ساڵی ٢٠١٣ گۆڵی تۆمارکردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ واز لە یاریکردن بهێنێت زۆرترین یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق کردووە بەراورد بە هەر یاریزانێکی دیکە، هەروەها سێیەم گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی عێراقە.[٦] [٧] هەروەها تاکە یاریزانە لە مێژوودا کە لە چوار پاڵەوانێتی جیاوازی جامی ئاسیای ئاسیا گۆڵی تۆمارکردبێت، گۆڵێک لە ساڵی ٢٠٠٤ و چوار گۆڵ لە ٢٠٠٧ و یەک گۆڵ لە ساڵی ٢٠١١ و دوو گۆڵ لە ساڵی ٢٠١٥ .
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «FIFA Official Website - Younis Mahmoud Profile». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «AFC Cup 2015». لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «AFC Cup 2015». لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Asian Icons: Younis Mahmoud (Iraq)». لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Younis Mahmoud – What next for Iraq's beleaguered captain? Hassanin Mubarak». ٧ی ئازاری ٢٠١٦. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Iraq - Record International Players». لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Iraq - Record International Players». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی فیفا
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی تۆپی پێ
- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە قەتەر
- کڵابی سەدەی فیفا
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بۆ تۆپی پێی ٢٠١١
- یاریزانانی جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بۆ تۆپی پێی ٢٠٠٧
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بۆ تۆپی پێی ٢٠٠٤
- یاریزانانی تۆپی پێ ئۆڵمپیکی ھاوینەی ٢٠٠٤
- یاریزانانی تۆپی پێی عێراقی
- خەڵکی پارێزگای کەرکووک
- موسڵمانە سوننەکانی عێراق
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٨٣
- یاریزانانی یانەی ھەولێر