یادپەیکەر کەشتیوانان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەوەکانی نیل ئارمسترانگ لە ١٥ی تەمموزی ٢٠١٥ پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی ئاسمانی لادەدەن.

مۆنۆمێنتی ئاسمانی مۆنۆمێنتی یادکردنەوەی مەشق و ڕاهێنانی کەشتیوانانی ئەپۆلۆ لە باکووری ئایسلەنددا لە ساڵانی ١٩٦٥ و ١٩٦٧، دەکەوێتە دەرەوەی مۆزەخانەی گەڕان لە شاری هوساڤیک، و ناوی ٣٢ کەشتیوانی ئەپۆلۆ لەخۆدەگرێت کە ڕەوانەی ئایسلەندا کراون بۆ مەشق و ڕاهێنان لە بواری جیۆلۆجی بۆ مانگی سەرنشین ئەرکەکان. دواتر چواردە لەو کەشتیوانە ڕاهێنراوانە بەرەو مانگ فڕین و حەوت لەوانە کاری جیۆلۆجییان لەسەر ڕووی مانگ ئەنجامدا.

مۆنۆمێنتەکە ناوی ئەو کەشتیوانانە و ئاڵای ئەمریکا و ئایسلەندا و نیشانەی بەرنامەی ئەپۆلۆ لەخۆدەگرێت و دوو گڵۆبی پۆڵا لە سەرووی دوو ستوونی بازاڵتەوە نیشان دەدات کە نوێنەرایەتی زەوی و مانگ دەکەن.

ئەم شوێنەوارە یادپەیکەرە لە ١٥ی تەمموزی ٢٠١٥ لەلایەن نەوەکانی کەشتیوانی ئەپۆلۆ ١١ نیل ئارمسترۆنگ پەردەی لەسەر لادرا.[١] [٢]

ڕاهێنراوانی جیۆلۆجی ئەپۆلۆ[دەستکاری]

ئەو ٣٢ کەشتیوانە ئاسمانییەی ئەپۆلۆ کە لەسەر یادپەیکەرەکە ناویان هاتووە بریتین لە:

  • ویلیام ئەندێرس
  • نیل ئارمسترانگ
  • چارڵز باسێت
  • ئالان بین
  • ڤانس دی براند
  • جیراڵد پی.کار
  • یوجین سێرنان
  • ڕۆجەر بی.چافی
  • واڵتەر کانینگهام
  • چارڵز دوک
  • دۆن ئێف ئایزل
  • جۆزێف ئینگل
  • ڕۆناڵد ئیڤانس
  • ئۆین گاریۆت
  • ئێدوارد گیبسۆن
  • فرێد هایس
  • جۆزێف پی.کێروین
  • دۆن ل.لیند
  • جاک ڕ.لۆسما
  • کێن ماتینگلی
  • بروس مەککاندلێس
  • کورت میشێل
  • ئێدگار میچڵ
  • ویلیام پۆگ
  • ستوارت ڕۆزا
  • هاریسۆن شمیت
  • ڕوسیل شوایکارت
  • دەیڤید سکۆت
  • جۆن ل.سویگەرت
  • پاوڵ ج.وایتز
  • کلیفتۆن ویلیامز
  • ئەلفڕێد وۆردن

حەوت لە فێرخوازان لەکاتی سەر مانگدا بوون توێژینەوەی جیۆلۆجی و کۆکردنەوەی نمونەیان ئەنجامداوە ئەوانیش: ئارمسترۆنگ، بین، سێرنان، دوک، میچڵ، شمیت و سکۆت.

حەوت کەسی دیکەش بەرەو مانگ چوون بەڵام نەنیشتنەوە تەنها لە خوولگەی مانگدا بوون و گەرانەوە زەوی ئەوانیش: ئەندەرز، ئیڤانس، هایس، ماتینگلی، ڕۆزا، سویگێرت و وۆردن.

سەرچاوە[دەستکاری]