ھیونگینجیمون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هیونگینجیمون
흥인지문
ناوەکانی تردۆنگدایمون
زانیاری گشتی
جۆردەروازەی قەڵا
شار یان شارۆچکەسیئۆل
وڵات کۆریای باشوور
Construction started١٣٩٦
Design and construction
خاوەنحکومەتی کۆریای باشوور
تابلۆی دەروازەی هیونگیمون، سیئۆل، کۆریای باشوور. هیونگیمون بە دۆنگدایمون یان دەروازەی ڕۆژهەڵاتیش ناسراوە.

هیونگیمون (بە ئینگلیزی: Heunginjimun) زیاتر بە دۆنگدایمون ناسراوە، یەکێکە لە هەشت دەروازەکەی سیئۆل لە دیواری قەڵای سیئۆل، کە شوێنێکی دیارە لە ناوەڕاستی سیئۆل لە کۆریای باشوور. ناوە کۆرییەکەی بە واتای "دەروازەی ڕۆژهەڵاتی گەورە" دێت، چونکە دەروازەی سەرەکی ڕۆژهەڵات بووە کە سیئۆلی دەورە داوە لە سەردەمی شانشینی جۆسۆن. دەروازەکە دەکەوێتە جۆنگنۆ ٦-گا لە جۆنگنۆ گو.

لە ٢١ی کانونی دووەمی ١٩٦٣ وەک گەنجینەی کۆریا دەستنیشانکرا.[١]

مێژوو[دەستکاری]

ئەم پێکهاتەیە بۆ یەکەمجار لەلایەن پاشا تایجۆی جۆسۆن لە ساڵی پێنجەمی حوکمڕانیدا لە ١٣٩٨ دروستکراوە. لە ساڵی ١٤٥٣ نۆژەن کراوەتەوە و پێکهاتەی ئێستاش ئەو پێکهاتەیەیە کە لە ساڵی ١٨٦٩ دووبارە دروستکراوەتەوە. قەڵاکە شێوازی تەلارسازی کۆتایی سەردەمی جۆسۆن نیشان دەدات.[٢]

ڕووداو[دەستکاری]

نزیکەی کاتژمێر ١:٤٩ خولەکی بەیانی ٩ی ئازاری ٢٠١٨، پیاوێکی تەمەن چلەکان بە نهێنی هەڵیکوتایە ناو کۆشکی هیونگینجیمون و ئاگری لە سندوقێکی بەردا کە پێشوەختە ئامادەکرابوو[٣]، بەڵام خۆشبەختانە تەنها بەشێک لە دیواری هیونگیمون سووتاوە ، و ئەو کەسەی ئاگرەکەی کردبووەوە لە هەمان ڕۆژ دەستگیرکرا.[٤] هیونگیمون لەلایەن ئۆفیسی جۆنگنۆ گو لەگەڵ دۆنگمیۆ، چانگویمون و گیۆنگیۆجانگ بەپێی یاسای پاراستنی میراتی کولتووری دەپارێزرێت.[٥]

وێنەکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ "국가기록원 기록물뷰어". theme.archives.go.kr. Retrieved 2023-08-02.
  2. ^ "Visit Seoul - SEE & DO > Museum & Attractions > Historical Sites". web.archive.org. 2014-12-05. Retrieved 2023-08-02.
  3. ^ 이태수 (2018-03-09). "숭례문 화재 10년만에…흥인지문 방화에 문화재 관리 또 도마(종합)". 연합뉴스 (بە کۆری). Retrieved 2023-08-02.
  4. ^ 세계일보 (2018-03-09). "하마터면… '보물 1호' 동대문 불탈 뻔". 세계일보 (بە کۆری). Retrieved 2023-08-02.
  5. ^ 이태수 (2018-03-09). "숭례문 화재 10년만에…흥인지문 방화에 문화재 관리 또 도마(종합)". 연합뉴스 (بە کۆری). Retrieved 2023-08-02.