ھۆلاکۆ خان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھۆلاکۆخانەوە ڕەوانە کراوە)

هۆلاکۆ خان (١٢١٨ - ٨ شوباتی ١٢٦٥) سەرکردەی مەنغۆلیا (مەغۆلی) ئەو کەسە بوو کە توانی زۆربەی وڵاتانی باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا داگیر بکات. دوای ئەوەی بە ملیۆنانی لێ کوشتن، سوپاکەی بە شێوەیەکی زۆر بڵاو بووەوە لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای ئیمپڕاتۆریەتی مەغۆل، کە بووە هۆی دروست کردنی ڕەچەڵەکی خانات لە فارسدا، وە ڕەچەڵەکەکە زۆر گۆڕانکاری تێیدا ڕووی دا تا گەیشت بە ئێرانی ئێستا. لەژێر سەرکردایەتی هۆلاکۆ، مەغۆلەکان هێرشیان کردە سەر بەغدا پایتەختی جێنشینی عەباسییەکان، کە ئەمەش بووە کۆتایی جێنشینی عەباسییەکان. هەروەها لە سەردەمی ئەودا سیستەمی نووسین لە عەرەبییەوە گۆڕدرا بۆ فارسی.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Hulegu Khan»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣.