ھایدە سەفی یاری
ڕواڵەت
ھایدە سەفی یاری | |
|---|---|
ھایدە سەفی یاری لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر | |
| لەدایکبوون | ٦ی ئایاری ١٩٦٠[١] شاری گورگان |
| نەتەوە | |
| پیشە | مۆنتێر، دەنگ ھەڵگر |
| چالاکبوون | ١٩٩٠ - ئێستا |
کارە ناودارەکان | لانتووری، تووڕە نیم، فرۆشیار |
| ھاوسەر | میھران حافز |
| مناڵ(ەکان) | سپێدە |
| خەڵاتەکان | پێنج خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر |
ھایدە سەفی یاری لە دایک بووی ساڵی ١٩٦٠ مۆنتێرێکی ئێرانیە، سەفی یاری لە ساڵی ١٩٩٠ دەستیکرد بە مۆنتاژ کردنی فیلم و یەکەم فیلمی ناوی کچی کەنار زۆلکاوەکە بوو، سەفی یاری بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی فەجری وەرگرت بۆ مۆنتاژکردنی فیلمی ئاژانسی شوشەکان، سەفی یاری ساڵی دواتریش سەرکەوتنی بەدەستھێنایەوە و بۆ جاری دووەم خەڵاتی فەجری وەرگت بۆ مۆنتاژکردنی فیلمی قردێلەی سور.
ھایدە سەفی یاری مۆنتاژی بەشێک لە گرنگترین فیلمە فارسیەکانی کردووە لەوانیش فرۆشیار و جیابوونەوەی نادر لە سیمین و کیسەڵەکانیش دەفڕن و لانتووری[٢]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- باشترین مۆنتاژ (ئاژانسی شوشەکان) لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجری شازدەھەم[٣]
- باشترین مۆنتاژ (قردێلەی سور) لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجری حەڤدەھەم[٤]
- پاڵێوراوی باشترین مۆنتاژ (بوکی ئاگر) لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجری ھەژدەھەم[٥]
- باشترین مۆنتاژ (بوکی ئاگر) لە فێستیڤاڵی حافز شازدەھەم ٢٠٠٣
- ھەڵبژێردراو وەکو باشترین مۆنتێر بۆ فیلمی (ارتفاع پست) لە لایەن نوسەران و ڕەخنەگرانی ماھنامە فیلم
- باشترین مۆنتاژ (چوارشەممە سورە) لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجری بیست و چوارەم[٦]
- باشترین مۆنتاژ (نارنجی پۆش) لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجری سییەم[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Soureh Movie Database 21 October 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ سایتی سورە - ژیانی ھایدە سەفی یاری ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - دواین سەردان ١١ی ٢ی ٢٠١٧
- ↑ ویکیپیدیا-شازدەهەمین فیستیڤاڵی فەجر
- ↑ ویکیپیدیا - حەڤدەهەمین فیستیڤاڵی فەجر
- ↑ ویکیپیدیا-ھەژدەھەمین فیستیڤاڵی فەجر
- ↑ ویکیپیدیا-بیستو چوارەمین فیستیڤاڵی فەجر
- ↑ ویکیپیدیا-سیەمین فیستیڤاڵی فەجر
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ھایدە سەفی یاری تێدایە.