لانتووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لانتووری (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
لانتووری
دەرھێنەرڕەزا دورمیشیان
بەرھەمھێنەرڕەزا دورمیشیان
نووسینڕەزا دورمیشیان
کاستنەوید محەممەدزادە، مریەم پالیزەبان، باران کۆسەری
مۆسیقاکەیھان کەڵھوڕ
وێنەگری سینەماییئەشکان ئەشکانی
دەستکاریھایدە سەفی یاری
ڕێکەوتی دەرچوون١٤ی ٢ی ٢٠١٦
ماوەی فیلم١٠٩ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
داھات٦ ملیار تمەن

لانتووری (بە فارسی: لانتوری) فیلمێکی ئێرانییە. بەرھەمی ساڵی ٢٠١٦یە لە نووسین و دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ڕەزا دورمیشیان، لانتووری لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی فەجر بەشداری کرد و توانی خەڵاتێک بەدەست بھێنێت و لانتووری توانی ڕیکۆردی داھاتی یەکەم ڕۆژی سینەمای ئێران بشکێنێت بە دەستخستنی ١٤٠ ملیۆن تمەن کۆبکاتەوە تەنھا بە بونی نمایش لە ٢٠ پەردەی سینەما،[١] بەڵام دوای ماوەیەکی کەم فیلمەکانی فرۆشیار و سڵاو مۆمبای ڕیکۆردەکەیان شکاندەوە[٢]

چیرۆک[دەستکاری]

لانتووری گروپێکی تاوانکاری چوار نەفەریە کە سەرکردەکەیان ناوی پاشایە و دەکەوێتە خۆشەویستی کچێکی ڕۆژنامەوانەوە بە ناوی مریەم، مریەم بە دوای وەرگرتنی ڕازی بوونی لێخۆشبونە لەو بنەماڵانەی کە کەسێکیان لێکوژراوەو دەیانەوێت حوکمی قەساس (جێبەجێکردنەوەی سزا وەکو تاوان) لەسەر تاوانبار جێبەجێ بکەن، لە دوای وەڵامی نەرێنی مریەم بۆ پاشا پاشا بڕیارەکەی پێ قبوڵ ناکرێت و ھێرشێکی دڕندانە دەکاتە سەر مریەم، چیرۆکی فیلمەکە بە شێوازێکی ناھێڵیە و لە زمانی تاوانبارەکانەوە دەگێڕدرێتەوە و کەسانێکی دیکە ڕای خۆیان لەسەر ڕوداوەکان دەڵێن ھەریەکەو دیدگای تایبەتی ھەیە لەسەر ڕوداوەکە ھەندێکیان پێیان وایە پاشا و گروپەکەی کەسانێکن کە وەک و خوێنمژ وان لە نێو کۆمەڵگادا و بە تەواوەتی دڕندەن ھەندێکیشیان پێیان وایە پاشا و گروپەکەی کەسانێکی لەو جۆرە نین و لە ناخەوە پاکن و ئەوەی کاریگەری لەسەر خراپبونی ئەو تاقمە ھەبووە خراپی خودی کۆمەڵگا بووە

ڕێگری[دەستکاری]

بە بیانووی پیشاندانی خراپییەکانی نێو کۆماڵگای ئێرانی ڕێکخراوی حەوزەی ھونەری، فیلمەکەی قەدەغە کرد و فیلمەکە بۆ خوار ١٦ ساڵ بە نەگونجاو دیاری کرا، بەو ھۆیەشەوە لانتووری بێبەش بوو لە بەشێکی زۆری سینەما گرنگەکان لە نێویشیاندا سینەمای پەردیسی ئازادی کە بە یەکێک لە ھەرە گرنگترین سینەماکان دادەنرێت لە ئێران،[٣] باران کۆسەری لە دیدارێکدا لە بەرنامەی سی و پێنجدا ڕایگەیاند: کە لانتووری بەرەو پێشچوونێکی زۆر باشە لە سینەمای ئێراندا. پێموابوو ئەویش وەکوو فیلمی "تووڕە نیم" بە تەواوەتی ڕادەگرن[٤]

کاردانەوە و ڕەخنەکان[دەستکاری]

لانتووری پڕبینەرترین فیلمی سیو چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بوو[٥]، بینەرێکی زۆر شەیدای بینینی بوون یەکێک لە ھۆکارەکانی پڕبینەری لانتووری قەدەغە کردنی فیلمی پێشتری ڕەزا دورمیشیان بوو کە زۆربەی خەڵک تامەزرۆی بوون بەڵام ھەرگیز نەیاندی بۆیە ترسیان ھەبوو قەدەغە بکرێت فێستیڤاڵی فیلمی فەجر تاکە ھەل بێت بۆ بینینی.

لەبارەی لانتووریەوە ڕای جیاواز زۆر ھەیە ھەندێک لە ڕەخنەگران پێیان وایە فیلمێکی تایبەتە و ھەندێکیان پێیان وایە زیاد لە پێویست گەورەکراوە

  • جەعفەر پەناھی (دەرھێنەری دیاری ئێرانی): لانتووری فیلمێکی کاریگەرە درەنگ دەست پێدەکات و زۆری پێدەچیت تا بینەر گیرۆدەی خۆی دەکات بەڵام کاتێک گیرۆدەی دەکات تا کۆتایی یەکەم وازی لێناھێنێت، فیلمەکە دوو کۆتایی ھەیە کۆتایی دووەم ڕونکردنەوەی ڕونکراوەکانە، فیلم لە بارەی قەساسەوە (سزا ھاوشێوەی تاوان) لەمە باشتر دروست ناکرێت[٦]
  • دێبۆرا یۆنگ (ھۆڵیود ڕیپۆرتەر): یەکێک لە ڕەسەنترینەکان، دەنگی گەنج لە سینەمای ئێراندا، لە نوسین و دەرھێنانی ڕەزا دورمیشیان کە فیلمێکی شۆکە و سەیرکردنی مەحاڵە، پاشا ڕۆڵگێڕانێکی زۆر سەرنج ڕاکێشی دیکەی نەوید محەممەدزادە[٧]
  • ئەلیسا سیمۆن (ڤارێتی): لانتووری سیناریۆیەکی ناھێڵی ھەیە و تیشک دەخاتە سەر نائومێدی گەنجان فیلمەکە شۆک ئامێزە، نەوید محەممەدزادە ڕۆڵەکەی زۆر بە بەھێزی دەگێڕت و بە ھەمان ئەندازەی توڕە نیم باشە، باران کۆسەری ڕۆڵی کچێکی خراپ دەگێڕێت کە دوو چاوی ئەفسوناوی ھەیە[٨]
  • مەسعود فەراسەتی: لانتووری فیلمێکە زۆر ھەرای ھەبوو زۆرکەس حەزیان لێی بوو تەنانەت پێش بینین ھەنێکیش ڕقیان لێی بوو، فیلمێکی خراپ نییە توڕە نیمی دووە لەوانەشە کەمێک خراپتر[٥]

کاست[دەستکاری]

  • نەوید محەممەدزادە ڕۆڵی پاشا
  • باران کۆسەری ڕۆڵی باران
  • مریەم پالیزەبان ڕۆڵی مریەم
  • ڕەزا بەھبودی ڕۆڵی پزیشک
  • مەھدی کۆشکی ڕۆڵی مەلیک
  • بێھناز جەعفەری ڕۆڵی ھاوڕێی مریەم
  • نادر فەلاح
  • بەھرام ئەفشاری
  • فاتمە نەقەوی ڕۆڵی دایکی کوژراوێک
  • پەریوش نەزەریە ڕۆڵی پارێزەر
  • ئەردەشیر ڕۆستەمی
  • حسێن پاکدڵ ڕۆڵی دادوەر
  • بێھرەنگ عەلەوی ڕۆڵی داواکاری مریەم
  • ستارە پەسیانی ڕۆڵی ھاوڕێی مریەم[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ خەبەر ئۆنلاین - ڕیکۆردی یەکەم شەوی سینەمای ئێران ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - فارسی - دواین سەردان ٢ی ١ی ٢٠١٧
  2. ^ وای جەی سی - ئایا سڵاو مۆمبای ڕیکۆردی فرۆشندەی شکاندوە - فارسی - دواین سەردان ٢ی ١ی ٢٠١٧
  3. ^ لانتووری حەرام کرا[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] - فارسی دواین سەردان ٦ی ٢ی ٢٠١٧
  4. ^ باران کۆسەری لە بەرنامەی سی و پێنج - فارسی - دواین سەردان ٦ی ٢ی ٢٠١٧
  5. ^ ئ ا سەلام سینەما - لانتووری[بەستەری مردوو] فارسی - دواین سەردان ٦ی ٢ی ٢٠١٧
  6. ^ کاردانەوەی جەعفەر پەناھی بەرامبەر لانتووری - فارسی - دواین سەردان ٦ی ٢ی ٢٠١٧
  7. ^ چاو بەرامبەر چاو - ھۆڵیود ڕیپۆرتەر - ئینگلیزی -دواین سەردان ٦ی ٢ی ٢٠١٧
  8. ^ ڕیڤیویی لانتووری - ڤارێتی ئینگلزی - دواین سەردان ٦ی ٢ی ٢٠١٧
  9. ^ سەلام سینەما - لانتووری ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - فارسی دواین سەردان ٢ی٢ی ٢٠١٧