ھاوسەرگیریی شازادە چارڵز و شازادە دایانا
ڕێکەوت | ٢٩ی تەممووزی ١٩٨١٬ |
---|---|
شوێن | کڵێسای قەشە پۆڵ |
ناوچە | لەندەن، ئینگلتەرا |
بەشداربووان | شازادە چارڵز و شازادە دایانا |
ھاوسەرگیری شازادە چارڵز و شازادە دایانا بەرێوەچوو لە ڕۆژی ٢٩ تەممووزی ١٩٨١[١] لە کڵێسای قەشە پۆڵ لە لەندەنی بەریتانیا. ھاوسەرگیرییەکە لەنێوان شازادەی جێنشینی بەریتانیا، شازادە چارڵز، و ئەندامێکی خێزانی سپێنسەر بوو بەناوی دایانا.
مەراسیمەکە لەسەر شێوازی کۆنی کڵێسای ئینگلتەرا بەڕێوەچوو. سەرۆکی کڵێسای قەشە پۆڵ ئالان وێبستەر سەرۆکایەتی مەراسیمەکەی کرد و قەشەی باڵای کڵێسای ئینگلتەرا ڕۆبێرت ڕونسی ھاوسەرگیرییەکەی پیرۆز کرد. لەناو کەسانی دیاری بەشداربووی ئاھەنگەکە ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی خێزانی شاھانە لە وڵاتانی جیاواز و بەرپرسانی وڵاتانی جیاواز و ئەندامانی خێزانی بووک و زاوا ئامادە بوون. دوای ئاھەنگەکە دایانا و چارڵز لەسەر باڵکۆنی کۆشکی شاھانەی بەکینگھام دەرکەوتن کە نەریتێکی خێزانی شاھانەی بەریتانیایە.[٢]
ھاوسەرگیری دایانا و چارڵز بەشێوەیەکی بەرفراوان ناوزەند کرا بە «ھاوسەرگیری ئەفسانەیی» و «ھاوسەرگیری سەدە». مەراسیمەکە زیاتر لە ٧٥٠ ملیۆن بینەری تەلەڤزیۆنی لە جیھاندا ھەبوو.[٢][٣]
چەندین ئاھەنگی دیکە لەو وڵاتانەی دیکە سازکران کە شاژن شاژن ئیلیزابێس شاژنیانە لەگەڵ ئاھەنگی دیکە لەسەر شەقامەکانی بەریتانیا بۆ پیرۆزکردنی بۆنەکە. دایانا و چارڵز لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەجیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێکجیابوونەوە کە ساڵێک پێش مردنی دایانا بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The Royal Wedding of HRH The Prince of Wales and the Lady Diana Spencer». BBC One. ٢٩ی تەممووزی ١٩٨١. لە ٣ی ئابی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
،|ڕێکەوت=
، و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «1981: Charles and Diana marry». On This Day. BBC News. 29 July 1982. لە 10 January 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 13 October 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «International Special Report: Princess Diana, 1961–1997». The Washington Post. 30 January 1999. لە 19 August 2000 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 13 October 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)داڕێژە:Registration
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاوسەرگیریی شازادە چارڵز و شازادە دایانا تێدایە. |