کڵێسای ئینگلتەرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کڵێسای ئینگلتەرا یان کڵێسای ئینگلیزی کڵێسای دامەزراوی ئینگلتەرایە.[١][٢] گەورەقەشەی کانتەربێری گەورەترین پیاوی دینییەتی، ھەرچەندە شا یان شاژن کەسی ڕۆحییەتی. کڵێسای ئینگلتەرا ھەروەھا دایکی «کۆمەڵگای ئەنگلیکی» یە. مێژووەکەی ئەگەرێتەوە بۆ ھەرێمی «بەریتانیا» ی دەسەڵاتی ڕۆمەکان لە سەدەی سێیەمدا و ھەروەھا سەدەی شەشەم لەلایەن قەشە ئۆگەستینی کانتەربێری.

کڵێسای ئینگلیزی دانپیانانی بە دەسەڵاتی پاپادا ھەڵوەشاندەوە لە سەردەمی شا ھێنری ھەشتەمدا لەکاتێکدا پاشا نەیتوانی تەڵاق وەرگرێ لە ژنەکەی لە ساڵی ١٥٣٤دا لەلایەن کەنیسەوە. ئیتر بزووتنەوەی «چاکخوازیی ئینگلیزی» پەرەی سەند بە تەواوی لەسەردەمی ئێدواردی حەوتەمدا، پێش ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی جارێکی تر دان بنرێتەوە بە دەسەڵاتی پاپای ڤاتیکاندا لە سەردەمی شاژن ماری یەکەم و شا فیلیپدا. یاسای سەروەری ساڵی ١٥٥٨ دیسانەوە دابڕانەوەکەی نوێکردەوە، و «ڕێکخستنی ئەلیزابێسی» ئەو ناوەیە نراوە لە پرۆژەیەک بۆ ئەوەی کڵێسای ئینگلیزی خۆی ھەم بە کاسۆلیک ھەم بە ڕیفۆرمکراو (چاکخوازکراو):

  • کاسۆلیک وەک ئەوەی دان ئەنرێ بە گەردونییەتی مەسیحدا و بەردەوامی شوێنکەوتوانی
  • ڕیفۆرمکراویش وەک ئەوەی کە ھەندێ لە پرەنسیپەکانی چاکخوازی پرۆتستانتی سەدەی ١٦ی لا قەبوڵە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Eberle, Professor Edward J. (2013-02-28). Church and State in Western Society: Established Church, Cooperation and Separation (بە ئینگلیزی). Ashgate Publishing, Ltd. ISBN 978-1-4094-9780-6.
  2. ^ Fox, Jonathan (2008-05-19). A World Survey of Religion and the State (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-1-139-47259-3.
  3. ^ "Section A". The Church of England (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-07.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]