ھاوسەرگیریی شازادە چارڵز و شازادە دایانا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوسەرگیری شازادە چارڵز و شازادە دایانا
ھاوسەرگیری شازادە چارڵز و شازادە دایانا
ڕێکەوت٢٩ی تەممووزی ١٩٨١٬
شوێنکڵێسای قەشە پۆڵ
ناوچەلەندەن، ئینگلتەرا
بەشداربووانشازادە چارڵز و شازادە دایانا

ھاوسەرگیری شازادە چارڵز و شازادە دایانا بەرێوەچوو لە ڕۆژی ٢٩ تەممووزی ١٩٨١[١] لە کڵێسای قەشە پۆڵ لە لەندەنی بەریتانیا. ھاوسەرگیرییەکە لەنێوان شازادەی جێنشینی بەریتانیا، شازادە چارڵز، و ئەندامێکی خێزانی سپێنسەر بوو بەناوی دایانا.

مەراسیمەکە لەسەر شێوازی کۆنی کڵێسای ئینگلتەرا بەڕێوەچوو. سەرۆکی کڵێسای قەشە پۆڵ ئالان وێبستەر سەرۆکایەتی مەراسیمەکەی کرد و قەشەی باڵای کڵێسای ئینگلتەرا ڕۆبێرت ڕونسی ھاوسەرگیرییەکەی پیرۆز کرد. لەناو کەسانی دیاری بەشداربووی ئاھەنگەکە ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی خێزانی شاھانە لە وڵاتانی جیاواز و بەرپرسانی وڵاتانی جیاواز و ئەندامانی خێزانی بووک و زاوا ئامادە بوون. دوای ئاھەنگەکە دایانا و چارڵز لەسەر باڵکۆنی کۆشکی شاھانەی بەکینگھام دەرکەوتن کە نەریتێکی خێزانی شاھانەی بەریتانیایە.[٢]

ھاوسەرگیری دایانا و چارڵز بەشێوەیەکی بەرفراوان ناوزەند کرا بە «ھاوسەرگیری ئەفسانەیی» و «ھاوسەرگیری سەدە». مەراسیمەکە زیاتر لە ٧٥٠ ملیۆن بینەری تەلەڤزیۆنی لە جیھاندا ھەبوو.[٢][٣]

چەندین ئاھەنگی دیکە لەو وڵاتانەی دیکە سازکران کە شاژن شاژن ئیلیزابێس شاژنیانە لەگەڵ ئاھەنگی دیکە لەسەر شەقامەکانی بەریتانیا بۆ پیرۆزکردنی بۆنەکە. دایانا و چارڵز لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەجیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێکجیابوونەوە کە ساڵێک پێش مردنی دایانا بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Royal Wedding of HRH The Prince of Wales and the Lady Diana Spencer". BBC One. 29 July 1981. Archived from the original on 3 August 2019. Retrieved 25 December 2019.
  2. ^ ئ ا "1981: Charles and Diana marry". On This Day. BBC News. 29 July 1982. Archived from the original on 10 January 2018. Retrieved 13 October 2008.
  3. ^ "International Special Report: Princess Diana, 1961–1997". The Washington Post. 30 January 1999. Archived from the original on 19 August 2000. Retrieved 13 October 2008.داڕێژە:Registration