ھارشالی مالھوترا
ھارشالی مالھوترا | |
---|---|
![]() | |
ناوی خۆماڵی | हर्षाली मल्होत्रा |
لەدایکبوون | ھارشالی مالھوترا ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨[١][٢] مومبای، ماھاراشترا، ھیندستان |
نەتەوە | ھیند |
پیشە | خانمەکتەری مناڵ |
ساڵانی چالاکی | ٢٠١٢–ئێستا |
کارە دیارەکانی | موونی لە باجرەنگی بایجان |
ھارشالی مالھوترا (بە ئینگلیزی: Harshaali Malhotra) خانمەکتەرێکی مناڵ، و نمایشکاری پۆشاکی ھیندییە کە لە فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ھیندییەکان دەردەکەوێت.[٣][٤]
مالھوترا یەکەم دەرکەوتنی لە ٢٠١٥ و لە ڕۆڵی سەرەکیی فیلمی کەبیر خان، باجرەنگی بایجان بوو، لە پاڵ سەلمان خان، کارینا کاپوور و نەواززەدین سدیقی. ئەو ڕۆڵی شاھیدە و 'موونی'ی گێڕا. کچە موسڵمانێکی پاکستانی کە لە ھیندستان ون دەبێت و بە یارمەتیی ھیندییەک، پاوان کومار چاتورڤێدی (لەلایەن خان ڕۆڵی گێڕدراوە) گەشت دەکات و دەگەڕێتەوە ماڵەکەی. لە کۆی ٥٬٠٠٠ کچ مالھوترا ھەڵبژێردرا کە لە تاقیکردنەوەی دەنگیی فیلمەکە دەرکەوت. نواندنی مالھوترا وەک کچێکی لاڵ ئێجگار پێیداھەڵدرا و پاڵێورا بۆ خەڵاتی فیلمفەیر بۆ باشترین یەکەم دەرکەوتنی ئافرەت، ئەمەش وای لە مالھوترای بچووک کرد کە لە جۆری خەڵاتی سکرین بۆ باشترین ھونەرمەندی مناڵ بپاڵێورێت و بیباتەوە لەنێوان چەندین خەڵات و پاڵاوتنی دیکە.
مالھوترا لە زنجیرەکانی وەکوو: قوبوول ھای (٢٠١٤) و لاوت ئاۆ تریشا (٢٠١٤)، و لە تیڤییە بازرگانییەکان و چاپکردنی ڕێکلام بۆ براندەکان لەوان: فەیر & لەڤلی (کەرەستەی ئارایشت)، پێرس (کەرەستەی ئارایشت)، ئەیچ-دی-ئێف-سی بانک، ھۆرلیکس، گرووپی ئەیس دەرکەوت.[٥][٦] دواتر ھارشالی خشتەیەکی دانا بۆ کارکردن لە فیلمی ھیندیی ناستیک (فیلمی ٢٠١٨) لە پاڵ ئارجون ڕامپال.[٧]
فیلمۆگرافی[دەستکاری]
ساڵ | فیلم | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٥ | باجرەنگی بایجان | شاھیدە 'موونی' | یەکەم دەرکەوتنی لە فیلم |
٢٠١٨ | ناستیک |
تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵەکان | کەناڵ |
---|---|---|---|
٢٠١٢ | قوبوول ھای | زۆیا فارووقویی گەنج | زی تیڤی |
لاوت ئاۆ تریشا | لایف ئۆوکەی | ||
ساڤدانی ھیندستان | ھەنی | لایف ئۆوکەی |
خەڵات و پاڵاوتنەکان[دەستکاری]
ساڵ | فیلم | خەڵات | پۆل | ئەنجام |
---|---|---|---|---|
٢٠١٥ | باجرەنگی بایجان | Big Star Entertainment Awards | Most Entertaining Child Artist | براوە |
Big Star Entertainment Awards | Most Entertaining Actor(Film)-Female | پاڵێوراو | ||
Star Guild Awards | باشترین ھونەرمەندی مناڵ | براوە | ||
Star Guild Awards | Best Debut Female | پاڵێوراو | ||
Filmfare Awards | Best Debut Female | پاڵێوراو | ||
Stardust Awards | باشترین ھونەرمەندی مناڵ | براوە | ||
Screen Awards | باشترین ھونەرمەندی مناڵ | براوە | ||
Zee Cine Awards | Best Debutant Female | براوە |
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ "Harshali Malhotra: 10 साल की हुई सलमान खान की 'मुन्नी', जल्द अर्जुन रामपाल के साथ आएंगी नजर". Times Now (بە زمانی ھیندی). 4 June 2018. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٠٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Bhat، Vasudha (3 June 2016). "Harshaali Malhotra childhood pic". India.com (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٠٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ "Salman Khan's 'Bajrangi Bhaijaan': The making".
- ^ "Not Salman Khan, Harshali Malhotra is the real star of 'Bajrangi Bhaijaan': Kareena Kapoor". The Indian Express. 20 June 2015.
- ^ "All You Need To Know About The Little Girl Of Salman Khan's Bajrangi Bhaijaan". Businessofcinema.com. ٢٠١٤-٠٦-١٣. لە ڕێکەوتی ٢٠١٥-٠٦-١٨ ھێنراوە.
- ^ "Big Star Entertainment Awards 2015 winners list". bollywoodlife. لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ "Arjun Rampal's new co-star is little Munni from 'Bajrangi Bhaijaan'".
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Harshaali Malhotra»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھارشالی مالھوترا تێدایە. |