گەورەدزی ئۆتۆمۆبیل ٦ (ناونیشانی کاتی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەورەدزی ئۆتۆمۆبیل ٦ (بە ئینگلیزی: Grand Theft Auto VI) لەلایەن کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمزەوە پەرەی پێدەدرێت. ئەمە بەشی ھەشتەمی زنجیرەی سەرەکی زنجیرە یارییەکانی گەورەدزی ئۆتۆمۆبیل دوای جی تی ئەی ٥ و شازدەھەمین یاری ئەم زنجیرەیە. دوای چەندین ساڵ لە قسە و باس و دزەپێکردن، ڕۆکستار پشتڕاستی کردەوە کە یارییەکە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ لە قۆناغی پەرەپێداندایە. گرتە ڤیدیۆیییەکانی وەشانی تەواونەکراو لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە شێوەی ئۆنلاین دزەپێکرا، کە بە یەکێک لە گەورەترین دزەپێکردنەکان لە مێژووی پیشەسازی یارییە ڤیدیۆیییەکان وەسفکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]