بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەزۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆشاوی گەزۆ

گەزۆ، شۆکە[١] یان شەوەکە (بە ئینگلیزی: Manna) ماددەیەکی شیرینە کە لەسەر داروگەڵای بڕێک دار دروست دەبێت. گەزۆ بەرھەمی جۆرە مێروویەکە کە لەسەر دار و گەڵای درەختان دەژییەت، ھەرچەند ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنەی مێژوویی لەسەر چییەتی و چۆنییەتیی دروستبوونی گەزۆ بوونی نیە.[٢] لە بڕێک ناوچەدا بە جۆرێک ئۆرگانیزم دەوترێ کە لەسەر درەخت و بەرد دەڕوێن و شیرینن. گەزۆ لە زۆرێک لە ناوچەکانی مێزۆپۆتامیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە. لە کوردستاندا، بەتایبەت، لەمێژەوە بووە و ناسراوە.[٣]

لە کتێبە ئایینییەکاندا

[دەستکاری]

لە کتێبە پیرۆزەکانی ئایینە ئیبراھیمییەکاندا وەک تەورات و قورئان وتراوە کە خودا لە ئاسمانەوە بۆ گەلی ئیسرائیلی ناردووە.[٤] ناوی ئەم ماددەیە بە عەرەبی و عیبری وەک مەن تۆمار کراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2410201626. لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. «ھێرباریۆمی نەتەوەیی ئاوستریا». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. «ھێرباریۆمی نەتەوەیی ئاوستریا». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. «Manna; Catholic Encyclopedia».