گەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
گەردەلوول درامایەکی تەلەفزیۆنییە لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2013 سێ بەشی لێ بەرهەم هێنراوە، لەلایەن سینارست و دەرهێنەری گەورەی کورد جەلیل زەنگەنە کاری نوسین و دەرھێنانی بۆکراوە.[١] زنجیرەکە تا ئێستا سێ وەرزی لێ بەرھەمھێنراوە کە وەرزی یەکەم و دووەمی لە 50 زنجیرە بووە و وەرزی 3 یەمی لە 60 زنجیرە پێکهاتووە و بۆ یەکەم جار لە کەناڵی کوردسات پەخشکراوە و دواتر هەر یەکێک لە کەناڵەکانی خاک و کەرکووک و گەلی کوردستان و عیراقیە و چەندین ماڵپەر پەخشیان کردووە،[٢] بە وتەی سینارست و دەرهێنەر جلیل زەنگەنە ئەو کار ی لەسەر وەرزە نوێکانی ئەو زنجیرەیە کردووە .[٣][٤] چیڕۆکی دراماکە باس مێژووی خەباتی باشووری کوردستان لە شاخ و ژیانی خەڵک دەکات لەسەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس.جێی ئاماژەشە درامای گەردەلوول بە یەکێک لە پڕ بینەرترین دراماکان دادەنرێت لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق و دیارترین هونەرمەندەکانی کورد لەو درامایەدا بەشداریان کردووە و چەندین خەڵاتی گەورەی بەدەست هێناوە ئەو درامایە .
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ جەلیل زەنگەنە، دەرھێنەری زنجیرە درامای گەردەلوول: پارەی درامایەکیان خواردم و سیناریۆکەیان دایە ھونەرمەندێکی ئێرانی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ژیان، ڕۆژی ٢١ی شووباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ دەزگای کەڤاڵ جەلیل زەنگەنە و کەناڵی کوردساتی خەڵاتکرد، ماڵپەڕی سەرقڵا، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ جەلیل زەنگەنە درامایەکی رۆمانسی بەرھەمدێنێ، ماڵپەڕی ڕووداو، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥، لەلایەن دەرباز یونس نووسراوە.
- ^ ئەکتەرانی درامای گەردەلوول دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ ببینە، ماڵپەڕی زەمەن، ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |