گێرڵ ئین ڕێد
گێرڵ ئین ڕێد | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ماری ئولڤن ڕینگھایم |
لەدایکبووی | ھۆرتن، نەرویژ | ١٦ی شوباتی ١٩٩٩
چەشنەکان | ئیندی پۆپ |
پیشە(کان) |
|
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٧–ئێستا |
کۆمپانیاکان | ئەیواڵ |
وێبگە | worldinred٫com |
ماری ئولڤن ڕینگھایم (بە نەرویژی: Marie Ulven Ringheim، لەدایکبووی ١٦ی شوباتی ١٩٩٩) ناسراو بە گێرڵ ئین ڕێد (بە ئینگلیزی: Girl in Red) گۆرانیبێژ-گۆرانینووس و بەرھەمھێنەرێکی تۆماری نەرویژییە. تۆمارە درێژخایەنە سەرەتایییەکانی بەشی ١ (٢٠١٨) و بەشی ٢ (٢٠١٩) لە ژووری نووستنەکەیدا تۆمار کراون و گۆرانیی سەبارەت بە ڕۆمانس و تەندروستیی دەروونی تێدایە. گۆرانییەکانی لە ڕێگەی ئەیواڵ بڵاو کردووەتەوە، یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆییی خۆی بە ناوی ئەگەر بم توانیبایە بێدەنگی بکەم (٢٠٢١) بڵاو کردووەتەوە، سەرکەوتنی ڕەخنەگرانە و بازرگانییانەی بەدەست ھێنا، و سێ خەڵاتی گرامیی نەرویژی لەنێویاندا ئەلبوومی ساڵی بردەوە.
گێرڵ ئین ڕێد لەلایەن پەیپەر وەک ئایکۆنێکی کویر ئاماژەی پێ دراوە،[١] و لەلایەن نیویۆرک تایمز بە «یەکێک لە زیرەکترین و ورووژێنەرترین گۆرانیبێژ-گۆرانینووسەکان کە لە جیھانی مۆسیقای گیتاردا کار دەکات» وەسف کراوە.[٢] لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، ھەریەکە لە تاکەگۆرانیی «دەمەوێت ببم بە کچەھاوڕێکەت» (٢٠١٧) و «لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە» (٢٠١٨) لە ئەمریکا بڕوانامەی زێڕیان بەدەست ھێنا.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]ماری ئولڤن ڕینگھایم[٣][٤] لە ١٦ی شوباتی ١٩٩٩ لە شارۆچکەی ھۆرتنی نەرویژ لەدایک بووە.[٥] لەگەڵ خوشکەکانی و دایک و باوکە جیابووەوەکەیدا گەورە بووە،[٦] و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تریپڵ جەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھۆرتنی بە «بێدەنگ و تا ڕادەیەک وەڕەسکەر» وەسف کردووە.[٧] دایکی لە بواری تەکنەلۆژیادا کار دەکات و باوکی پۆلیسە.[٢] باپیرەی دەی توانی گیتار و پیانۆ بژەنێت؛ سەرەڕای ئەوەش، لە ماڵەوە بەبێ ئامێری مۆسیقی گەورە بووە.[٨] لە قۆناغی ئامادەییدا، ماری بەر لەوەی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بە گیتار و گۆرانینووسین ئاشنا بێت، حەزی لێ بوو ببێتە مامۆستا.[١] ماری یەکەم گیتاری خۆی وەک دیاری کریسمس لە ٢٠١٢ لە باپیرەی وەرگرتووە، بەڵام ھەتاوەکوو ٢٠١٣ دەستی بە ژەنینی نەکردووە، دوای ئەوەی ئارەزووی یاریکردنی فینگەربۆردی نەما.[٧] شانازی بە باپیرەیەوە دەکات کە بووەتە ھۆی ئەوەی ئارەزووی مۆسیقای ھەبێت.[٧] ماری لە ژووری نووستنەکەیەوە خۆی فێری ژەنینی گیتار، پیانۆ و بەرھەمھێنانی مۆسیقا کردووە.[٩] سەرەتا بە نووسین و بڵاوکردنەوەی مۆسیقای نەرویژی دەستی پێ کرد و پلانی خوێندنی مۆسیقای دانا، بەڵام ھەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوو کە دەبێتە مۆسیقاژەن.[١]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]ماری ئێستا نیشتەجێی ناوچەی گرێنەرلۆکای ئۆسلۆیە. خۆی وەک گەی و کویر دەناسێنێت.[١٠] بەرھەمھێنانی مۆسیقا و گۆرانینووسینی لە خوێندنگەی ھونەرەکان، ڕاگەیێنی و تەکنەلۆژیای وێستەرداڵز ئۆسلۆ خوێندووە.[٢] ماری لە ٢٠٢١دا ئاشکرای کرد کە تووشی پەشێویی وەسواسی-ناچارەکی و پەشێویی دڵەڕاوکێی گشتی بووە.[١١]
دیسکۆگرافی
[دەستکاری]ئەلبوومی ستۆدیۆیی
[دەستکاری]تۆماری درێژخایەن
[دەستکاری]- بەشی ١ (٢٠١٨)
- بەشی ٢ (٢٠١٩)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب «Meet Girl in Red: The Queer Artist Writing Teen Love Songs - PAPER». www.papermag.com (بە ئینگلیزی). لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ ئ ا ب Caramanica، Jon (2019-03-27). «She's Becoming the Gay Musical Role Model She Never Had». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە ٢٠٢٣-٠١-٠١ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Ringheim، Marie Ulven. «ASCAP Ace Search». American Society of Composers, Authors and Publishers (ASCAP). لە ٦ی ئازاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ TheDirtyHarry، «11. Marie Ulven Ringheim v.s. Fabian Kronsteiner»، یووتیووب، لە 4 January 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە 17 November 2019 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Trendell، Andrew (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «The Big Read – Girl In Red: "World domination. That's what I want"». NME (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Nast، Condé (٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Girl In Red's Music is Touching, Gorgeous, and Unabashedly Queer». Them (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ ئ ا ب «GIRL IN RED: from a Norwegian bedroom to beyond». triple j (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «A teenage queer icon for queer teenagers, Marie Ulven is breaking out of the bedroom as girl in red». The Line of Best Fit (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Neu Recommended (Girl In Red, SCALPING, NOV3L & more)». DIY (بە ئینگلیزی). ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Girl in Red [@_girlinred_] (29 October 2020). «For those who need to know:» (Tweet) – via Twitter.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «girl in red: "There's some crazy shit going down on this album"». DIY (بە ئینگلیزی). ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گێرڵ ئین ڕێد تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی
- دیسکۆگرافیی گێرڵ ئین ڕێد لە دیسکۆگز
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb)
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئۆسترالیایییان ھەیە (en-au)
- Pages using Lang-xx templates
- لەدایکبووانی ١٩٩٩
- زیندووان
- مۆسیقاژەنە لێزبیەنەکان
- مۆسیقاژەنە کویرەکان
- خەڵکی ھۆرتن
- مۆسیقاژەنانی ھۆرتن
- مۆسیقاژەنانی ئۆسلۆ
- مۆسیقاژەنانی نەرویژیی سەدەی ٢١ەم