لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە
« لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە » | ||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
تاکەگۆرانی لە لایەن گێرڵ ئین ڕێد | ||||||||
ناوی ئینگلیزی | We Fell in Love in October | |||||||
بڵاوبوونەوە | ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ | |||||||
ماوە | ٣:٠٤ | |||||||
بڵاوکەرەوە | ئەیواڵ | |||||||
ھۆنراوەنووس | ماری ئولڤن | |||||||
بەرھەمھێنەر | ماری ئولڤن | |||||||
|
«لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە» (بە ئینگلیزی: We Fell in Love in October) گۆرانییەکی گۆرانیبێژ-گۆرانینووسی ئیندی ڕۆکی نەرویژیی گێرڵ ئین ڕێدە.[١] لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا بە شێوەی تاکەگۆرانیی لەگەڵ «لەبیری بکە» بڵاو کرایەوە. گۆرانییەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا پلەی ١٤ی لە چارتی گۆرانییەکانی ھۆت ڕۆکی ئەمریکادا بەدەست ھێنا.[٢] ئەو کچە لاوەی کە لە کلیپەکەدا لەگەڵ گێرڵ ئین ڕێددا دەرکەوتووە مینا ڕۆدالە.[٣]
لە ٢٠٢٢دا، گێرڵ ئین ڕێد گۆرانیی «تشرینی یەکەم بەسەرمدا تێپەڕی»ی وەک پاشینەی گۆرانیی «لە تشرینی یەکەمدا کەوتینە داوی خۆشەویستییەوە» بڵاو کردەوە.[٤]
ئەم گۆرانییە، و لەگەڵ گۆرانیی «کچان»ی ھەمان ھونەرمەند، بە شێوەیەکی بەرفراوان لەنێو بازنەکانی کویردا، بەتایبەتی کۆمەڵگەی لێزبیەن، بە سروودی ھاوڕەگەزخوازان دادەنرێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Unterberger, Andrew; Unterberger, Andrew (2020-10-14). "Girl in Red's 'We Fell in Love in October' Gets October Bump, Records Best-Ever Streaming Week". Billboard (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-02.
- ^ "Girl In Red's "we fell in love in october" video is cute as shit". The FADER (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-02.
- ^ "girl in red – we fell in love in october - Epic Heroes Entertainment Movies Toys TV Video Games News Art". Epic Heroes Entertainment Movies Toys TV Video Games News Art (بە ئینگلیزی). 2020-06-01. Retrieved 2023-01-02.
- ^ Nast, Condé (2022-10-14). "Girl in Red Releases New Song "October Passed Me By"". Pitchfork (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-02.